کانونی دوھەم 17, 2019 19:59 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە پۆستەکەی دا مایەوە / ئامادەبوونی

نوێنەرانی پەرلەمانی بەریتانیا ڕەزامەندیان دەرنەبڕیوە لەگەڵ گەڵاڵەی دانی دەنگی بێ متمانەیی بە دەوڵەتە خۆپارێزەکەی " تێرزا مەی" سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە دەنگ وەرگرتنی دۆێشەوی (شەوی پێنجشەممە)پەرلەمانی بەریتانیا ،"تێرزا مەی" بە ٣٢٥ دەنگی ئەرێ بەرامبەر ٣٠٦ دەنگی  نەرێنی توانی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی دا بمێنێتەوە.دەنگی بێ متانەیی بە دەوڵەتی بەریتانیا دوا بە دوای شکستی میژووی پرۆژە یاسای بزگزیت و لە سەر داوای "جێرمی کوربین" ،ڕێبەری پارتی کرێکار ئەنجام دراوە. ئەم دەنگ وەرگرتنە ڕۆژێک دوای ئەمە ئەنجام دراوە کە نوێنەرانی پەرلەمان بە ڕەتکردنەوەی ڕێککەوتنی برگزیت شکستی تووندیان داسەپاندە سەر دەوڵەتی "تێرزا مەی" .

سەرۆک وەزیرانی بەریتانی چوار شەممە دوای دەستخستنی دەنگی متمانەی دووبارە لە پەرلەمان جەختیکرد بە هەوڵەکانیبۆ بەڕێوە بردنیی ئەنجامی کۆپرسی جەماوەری  بەریتانیا بۆ چوونە دەری ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا درێژە ئەدات.

تێرزا مەی هەروەها لە ڕێبەرانی ڕەوتە سیاسییەکانی نەیاری دەوڵەت بانگێشتنی کرد بە شێوەی تاکەکەسی لەگەڵ ئەودا کۆبوونەوەیان هەبێت. پەرلەمانی بەریتانیا شەوی چوار شەممە بە ٤٣٢ دەنگی نەرێنی بەرامبەر ٢٠٢ دەنگی ئەرێ، ڕێککەوتنی برگزیتی ڕەتکردەوە. ڕێککەوتنی "برگزیت" کەلە نێوان لەندەن و بروکسێل ئەنجام درابوو، ڕێگاچارەی چوونە دەری بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپای ڕوون دەکردەوە. ئالۆزی و بشێوی سیاسی لە بەریتانیا، لە حالێکدا ڕووی داوە کە ئەم وڵاتە لە ڕوانگەی مافەوانییەوە دەبێ تا ٢٩ مارچ لە یەکێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە، بەسەرنج لە بارودۆخی ئێستا تێرزا مەی ،چارەیەکی جگە لە ڕۆیشتن بۆ نێو یەکێتی ئەوروپا و ئەنجام دانیی وتووێژی زۆرتر نییە لەگەڵ ئەم یەکێتیە. بە مانەوەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە پۆستەکەی، ئەو جارێکی تر لەماوەی ڕۆژانی داهاتوو دوای وتووێژ لەگەڵ بروکسێل ڕێککەوتنی برگزیت بۆ وەرگرتنی دەنگ دەباتە پەرلەمان بەڵام یەکێتی ئەوروپا هێشتا سیگناڵی ئەرێنی لە بارەی ئەمەی کە بۆ گۆڕانکاری لە برگزیت ئامادەیی هەیە، بەڕێ نەکردووە .