کانونی دوھەم 21, 2019 16:47 Asia/Tehran
  • ئەگەریی لەسەر کار لابرانی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا

ڕاپۆرە بڵاوکراوەکان پێشان ئەدەن، لەگەڵ پەرەسەندنی ناکۆکیەکان لە کۆشکی سپیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ئەگەریی زۆرە لەکار وەلابنرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی گۆڤاری پولیتیکو" مایک پەمپئو" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەگەریی زۆرە لە پلەکەی وەلابنرێت. "پمپئو" بە فەرمی لەم بارەوە بیروڕای دەرنەبڕیوە، لەحاڵێکدا کۆماریخوازەکانی سینا ناوبراویان هان داوە بە گرتنی وەها بڕیارێک. پمپئو لە ساڵەکانی ٢٠١١ هەتا ٢٠١٧ی زایینی یش نوێنەری ئیالەتی کانزاس لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بووە. سەردەمی سەرۆک کۆمارەتی دۆنالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، یەکێ لە ئاڵوزترین سەردەمەکان لە کۆشکی سپیی بووە کە هەتا ئێستاکە چەند کاربەدەستی پایە بەرزی سیاسی وسەربازی ، لەوان زۆرێک لە ئەندامانی دەوڵەت لە پلەی خۆیان وازیان  هێناوە ویا دەرکراون. 

سەرپەیڤ