کانونی دوھەم 22, 2019 19:12 Asia/Tehran
  • دەرکرانی بەرچاوی پەنابەران لە ئاڵمانیا

میدیا ئاڵمانیەکان لە پەرەی بەرچاوی ڕادەی دەرکرانی پەنابەران لەم ولاتە بۆ وڵاتانی تری ئوروپایی لە ساڵی ٢٠١٨ هەواڵی دا.

ڕۆژنامەی ئالمانیایی " زووددویچە سایتونگ" ڕۆژی دوشەممە بە پێی ئاماروسەرژمێریەکانی وەزاڕەتی ناوجخۆ ڕاپۆرتی دا: لەنێوان ژانێڤەرهەتا کۆتایی نڤوامبەری ساڵی ٢٠١٨ فرەتر لە هەشت هەزار پەنابەر لە ئاڵمانیا بۆوڵاتانی تری ئوروپایی دەرکراون کە لە ساڵی ٢٠١٧ ژماری ئەم دەرکراوانە کەمتربوو. زوودویچە سایتونگ" نووسیی : ئەم جۆرە دەرکرانانە، بە پاڵپشتی پەیمانی دوبلینی یەکیەتی ئوروپا ئەنجام بووە کە بەپێی ئەوە ئەو وڵاتە بەرپرسە لەبەرانبەر ئەو پەنابەرانە کە بۆ یەکەمجار چوونەتە ئەوێ وناویان لەوێ تۆمار کراوە. ئەم یاسا وڕێسایە لە زۆر ماوە لەمەوپیش لەلایەن گروپەکانی مافی مرۆڤەوە ڕەخنەی لیی گیراوە چۆنکە دەبێتە هۆوپەنابەران لە دۆخی نالەبار ودژوار لە ئۆردوگاکان گرفتار بن ونەتوانن پەێوەست بن بە ئەندامانی بنەمەڵەی خۆیان لە وڵاتانی تری یەکیەتی ئوروپا. یاساوڕێسای پەیمانی دوبلین هەروەها بۆ وڵاتانی هەژارتری  دەڤەری مەدیتەرانە وەکوو یونان وئیتالیا زەختی زۆری هێناوە ، بە چەشنێک کە ئەم وڵاتانە تەنیا  لەبەر دۆخی جوگرافیایی خۆیان  ، باری سەرەکی پەنابەران لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین وئافریقا یان تەحمول کردووە. هورست زیهوفر سەرۆکی پارتی یەکیەتی سۆسیاڵ مەسیحی ئاڵمانیا ، لەکاتی دانرانی پۆستی وەزاڕەتی ناوخۆ لە ساڵی ٢٠١٨ ، هەڵوێستی دژاواری لەبارەی پەنابەران گرت وهەرئەمە کۆنترۆڵ کردنی  سنوورەکانی باشووی ئاڵمانیای  تە شەنا پێ داوە.

سەرپەیڤ