شوبات 04, 2019 17:39 Asia/Tehran
  •  ئیتالیا بەیاننامەی ئورووپا بۆ بە فەرمی ناسینی  گوایدۆی ڤێتۆ کرد

ئیتالیا بەیاننامەی ئوروپای لە مەڕ بە فەرمی ناسینی ڕێبەری نەیارانی دەوڵەتی ڤێنزۆئێلای وەک سەرۆک کۆماری کاتیی ئەو وڵاتەی ڤێتۆ کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی کاناڵی هەواڵیی ئیسکای نیوز  ئیتالیا  بەیاننامەیکی هاوبەشی 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئوروپای لە دانیشتنی نا فەرمی ئەم دواییە  لە ڕۆمانی بە ئامانجی بە فەرمی ناسینی  خوان گوایدۆ  ڕێبەری نەیارانی دەوڵەتی  ڤێنزوئێلا وەک سەرۆک کوماری  کاتی  ئەو وڵاتەی ڤێتۆ کرد .لوئیجی دی مایۆ  جێگری سەرۆک وەزیرانی  ئیتالیا  وتیشی  ئەوە شاروومەندانی ڤێنزوئێلان  کە دەبێ بۆ گۆڕانکاری لەو وڵاتە  بڕیار بدەن .  پەرلەمانی   ئووروپا  لە کاردانەوە بە کردەوەی   ئیتالیا خوازیاری یەکێتی ئوروپا بووە . خوان گوایدۆ  23 ژانویە بە پشتگری ئاشکرای  ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی خۆی بە  سەرۆکی کۆماری ڤێنزوئێلا زانی  کردەوەیک  کە دەوڵەتی ڤێنزوئێلا ئەوەی  بە کودەتا  دژی نیکولاس مادورو سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی خەڵک  زانی . سەرەڕای  لاگریەکانی ئەمریکا  لە گوایدۆ   وڵاتانێک وەکوو چین  مەکسیک  ڕووسیا  تورکیا  و ئیران و ژومارێکی دیکە  لە وڵاتان ،  لاگری خۆیان  لە نیکولاس مادورو سەرۆک کوماری یاسایی ڤێنزوئێلا  ڕاگەیاندووە .

سەرپەیڤ