شوبات 05, 2019 17:34 Asia/Tehran
  • سەفەری شاندێکی سەربازیی ئەمریکی بۆ قودسی داگیرکراو

شاندی سەربازیی ئەمریکا لە دیدار لەگەڵ ژمارێک لە بەرپرسانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە قودسی داگیرکراو، ڕاگیرانی یارمەتیی دراڤیی بە دەم و دەزگە ئاسایشییەکانی دەزگای خۆبەڕێوەبەری تاووتوێ کرد.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پێشتر یاسایەکی پەسەند کرد کە بەهۆیەوە، بێتوو دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین درانی مووچە بە خێزانی یەخسیران و شەهیدانی فەلەستینی بەردەوام بکا، واشنگتۆن یارمەتیی دراڤیی بە دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین رادەگرێ.

حکومەتی ئەمریکا هەروەها بەرلەوە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی مافی خەڵکی فەلەستین و گەڵاڵەی ناسراو بە"سەودای سەدە"، باڵوێزخانەکەی لە تەلاویڤ بۆ قودس گواستەوەو لەم دواییەشدا ڕایگەیاند کە یارمەتییەکانی بە ئاژانسی فریاگوزاریی و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان(ئانرۆوا) ڕادەگرێ.

بەپێی گەڵاڵەی ئەمریکیی ناسراو بە "سەودای سەدە" قودس دەسپێردرێتە رژیمی زایۆنی و ئاوارە فەلەستینییەکان، مافی گەڕانەوەیان نابێ و فەلەستین سەرەنجام تەنیا خاوەنداری مڵک و زەوی و زاری بەجێماوە لە لێواری رۆژاوایی و کەرتی غەززە (بەشێکی بچووک لە سەرزەوینی فەلەستین) دەبێ.

سەرپەیڤ