شوبات 05, 2019 19:48 Asia/Tehran
  • شەشەمین گەڕی دانوستانە سیاسیەکانی ئێران و فەڕەنسە لە پاریس

شەشەمین خولی دانوستانە رامیاریەکانی ئێران و فەڕەنسە لە پاریس بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی فەرمانگەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی وەزاڕەتی دەرەوە ، سەید عەباسی عێراقچی یاریدەری وەزارەتی ەرەوەی ئێران بۆ کاروباری رامیاریی و گۆردۆ مۆنتاین سکرتێری گشتیی وەزاڕەتی دەرەوەی فەڕەنسە سێشەممە لە بارەی دوایین گۆڕانکاریەکانی تایبەت بە پێوەندیی دوو قۆڵیی ، جێبەجێ کردنی بەرجام و میکانیزمی نوێی داکۆکی لە ئاڵووێری تیجاری ( ئینستێکس ) بەڵێنەکانی فەڕەنسە و توندڕۆیی  بیروڕایان گوڕیەوە . 

 یاریدەری وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە  جێبەجێ کرانی بە تەواوەتیی بەڵێنەکانی  ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا ، جەختی کردەوە لایەنەکانی دیکە تا ئێستا نەیانتوانیوە بەڵێنەکانی خۆیان بەجێ بێنن و لە ئەنجامدا باڵانس لە رێککەوتنی بەرجامدا نەماوە .

 گۆردۆ مۆنتاین یش پێی داگرت لەسەر درێژەی داکۆکیی فەڕەنسە لە بەرجام و گوتی دیزاینی میکانیزمی تایبەتی دارایی بۆ پشتگری کردنی رێککەوتنی ناڤۆکی ئەنجام بووە .

 سکرتێری گشتیی وەزاڕەتی دەرەوەی فەڕەنسە گوتیشی : پاریس هۆگری درێژەی وتووێژ لە گەڵ ئێراندایە وەک وڵاتێکی گرنگ و کارتێکەری ناوچەکە .

یاریدەری رامیاریی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بۆ ئامادەبوون لە شەشەمین گەڕی وتووێژە رامیاریەکانی ئێران و فەڕەنسە ، شەوی دوشەممە لەسەر سێشەممە گەیشتە پاریس .

 

سەرپەیڤ