شوبات 07, 2019 18:31 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی دووھەمین ڕۆژی وتووێژەکانی نوێنەری ئەمریکا لەگەڵ کاربەدەستی کۆریای باکووری

دووھەمین ڕۆژی وتووێژەکانی ناردراوی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری کۆریای باکووری لەگەڵ ھاوتای کۆریایی خۆی دا بە مەبەستی دیاری کردنی تەوەرەکانی کۆبوونەوەی داھاتووی «کیم جونگ ئون» و « داناڵد ترەمپ»ی سەرکردەکانی ھەردووک وڵات لە پیونگ یانگ بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ستیفان بایگۆن ناردراوی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری کۆریای باکووری ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دیداری « کیم ھیوک چول» ھاوتای کۆریایی خۆی سەبارەت بە دیاری کردنی تەوەرەکانی کۆبوونەوەی داھاتووی «کیم جونگ ئون» و « داناڵد ترەمپ»ی سەرکردەکانی ھەردووک وڵات لە مەڕ قەیرانی نیمچە دوورگەی کۆریا وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاگەیاندنی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، دووھەمین دیداری سەرکردەکانی ئەم وڵاتەو کۆریای باکووری لە ماوەی ڕۆژانی ٢٧و ٢٨ی فڤریە لە ڤییەتنام بەڕێوە دەچێت.

«کیم جونگ ئون»ی ڕێبەری کۆریای باکووری و « داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ١٢ی ژوەنی ٢٠١٨ لە سەنگاپوور بەڵگەنامەیەکیان واژۆ کرد کە بە گوێرەیەوە کوۆریای باکووری پێبەندی بەڵێنمەندی چەک داماڵینی تۆکمەوتەواوی ناڤۆکی و ئەمریکاش پێبەندی دەستەبەری ئاسایشتی بۆ پیونگ یانگ دەکات . کەچی دوابەدوای ئەم ڕێککەوتننامەیە کۆریای باکووری دوای ماوەیەک ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە ھەمبەر ئەم ڕێککەوتنەدا ڕاست ناکات و ھەتا ئێستا ھیچ ھەنگاوێکی بە کردەیی بۆ ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی ھەڵ نەگرتووە.

جێگای ئاماژەیە کە  تەنیا ١٠ ڕۆژ دوای ئەو دیدارە "داناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ماوەی بایکۆتە ئابوورییەکانی دژ بە پیونگ یانگی بۆ یەک ساڵی دیکە درێژ کردەوە.

سەرپەیڤ