شوبات 08, 2019 18:19 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی نەتەوەکان : کاربەدەستانی سەعودی بەرپرسی کوژرانی خاشقچین

ڕاپۆرتدەری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری ئێعدامگەلی واوە یاسایی و سەرەڕۆیانە ڕۆزی پێنج شەممە لە ڕاپۆرتێکدا، کاربەدەستانی دەوڵەتی عەرەبستانی بە بەرپرسی ڕاستەوخۆی کوژرانی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگرو نەیاری ڕژێمی سەعودی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، « ئاگنێس کالامارد کە سەرۆکایەتیی تیمی توێژینەوەو بەدوادا چوونی دۆسیەی کوژرانی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگرو نەیاری  ڕژێمی سەعودیی بە ئەستۆیە، لە ڕاپۆرتەکەی خۆی دا نووسیویەتی: کوشتنی خاشقچی لە لایەن کاربەدەستانی عەرەبستانی سەعودی بەرنامەی بۆ داڕێژراوەو ئەنجامی گرتووە.

لەم ڕاپۆرتە سەرەتاییەدا ھەروەھا باسی ئەوە کراوە کە ڕیاز بە شێوەی بەبڕشتانە لە ھەوڵی لاواز کردنی لێکۆڵینەوەی دەوڵەتی تورکیا لە بارەی کوژرانی خاشقچی بووە.

"جەماڵ خاشقچی" دووی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ پاش چوونە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەر و شوێن بوو.

میدیاکان چەن ڕۆژ دواتر ڕاپۆرتیان دا کە خاشقچی لە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستاندا کوژراوە .ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەواڵی کوژرانی خاشقچی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: کوژرانی جەمال خاشقچی بەم واتایەیە کە ڕەخنەگران تەنانەت لە دەرەوەی عەرەبستانیش لە ئەماندا نین. ئینجا کۆمەڵگای نێونەتەوەییش داوای ڕوون بوونەوەو وەڵامدانەوەی ڕاشکاوانەی ڕیازی کرد لەم پەیوەندییەدا. لە ئەنجام دا 

ڕژێمی عەرەبستانی سەعودیش ڕۆژی ھەینی ١٩ی ئۆکتۆبەر دوای ١٨ ڕۆژ بێ دەنگە لێکردن و بەدرۆ خستنەوە سەرەنجام لە ژێر گوشاری کۆمەڵگای جیھانی دا ئەوەی پشتراست کردەوە کە خاشقچی لە کونسولخانەی ئەم وڵاتە لە ئەستەموڵی تورکیادا کوژراوەناوی "جەماڵ خاشقچی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرو نەیاری  ڕژێمی سەعوودی، لە لیستی کەسانی پێ و شوێنگیراوی کاربەدەستانی ڕیازدا بووە و ھەر لە بەر ئەمەش لە ترسی گیران و لەبەند کران، لە دەروەی عەرەبستاندا دەژیا.

سەرپەیڤ