شوبات 12, 2019 12:21 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی تویتەریی ترەمپ بە شکست هێنانی ئەمریکا لە ڕێپیوانی ٢٢ی ڕێبەندان

سەرۆک کۆماری ئەمریکا تووڕەیی خۆی لە بەشداریی بەربڵاوی خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی یەوموڵای ٢٢ی ڕێبەندان بە بڵاو کردنەوەی پەیامگەلێک بە زمانی فارسی و ئینگلیزی لە تویتەر نیشان دا.

"دۆناڵد ترەمپ" شەوی سێشەممە لەو پەیامە گاڵتەجاڕانەیدا دیسان ئێرانی تۆمەتبار کرد بە پشتیوانی کردنی تیرۆریزم و بانگەشەی کرد ئێرانییەکان لە مێژوو لە سەخڵەت و چەرمەسەریدان و شیاوی ئەوەن داهاتوویەکی باشتریان هەبێ.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بەو پەیامانەی ترەمپ لە تویتەردا نووسی: ئەمریکاییەکان وێڕای تێپەڕ بوونی ٤٠ ساڵ هێشتایش هەر ئەو خاڵەیان بۆ ڕوون نەبۆتەوە کە ئێرانی هەرگیز بەرامبەر بە کەس بە چۆکدا نایەت.

زەریف ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ پاش ٤٠ ساڵ هەڵبژاردنی بە هەڵە، کاتی ئەوە گەیشتووە کە "دۆناڵد ترەمپ" پێداچوونەوە بکات بە سەر سیاسەتی شکست هێناوی ئەمریکادا.

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ١١ی فێڤرییەی ١٩٧٩ بە ڕێبەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوت.

خەڵکی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی هەر بەم بۆنەوە هەموو ساڵێ ٢٢ی ڕێبەندان بە ئامادەبوونی بەربڵاو لە ڕێپێوانی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، لەگەڵ ئارمانجەکانی بناغەدانەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئیران و حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پەیمان نوێ دەکەنەوە.

ئامادەبوونی ملوێنی و پڕ سۆز و خرۆشی گەلی ئێران لە ڕێپێوانی یەوموڵلای ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ و سەر لە نوێ حەماسە خوڵقاندنیان ، دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە مێدیاکانی ناوچە و جیهاندا هەبووە.