شوبات 13, 2019 20:01 Asia/Tehran
  • دانیشتنی وەرشۆ، هەوڵی بێ ئاکامی دژە ئێرانیی واشنگتۆن

ئەمریکا لە چوارچێوەی ڕەوتی خۆرهەڵاتی ناڤینیی خۆی دانیشتنێکی دوو ڕۆژەی لەژێر ناوی"ئاشتی وئاسایش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست" لەمڕۆ چوارشەممە١٣ی فێڤریەوە لە وەرشۆی پایتەختی پۆڵندا بەڕێوە دەبات. واشنگتۆن ئیدیعا دەکا کە حەفتا وڵاتی بانگهێشتن کردووە بۆ بەشداربوون تێیدا .

سەرباری ئیدیعای ئەمریکا لەمەڕ ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی دەیان وڵات لە دانیشتنی وەرشۆ، زۆرێ لە حکومەتەکان ڕایانگەیاندووە، بەشداری ئەو دانیشتنەنابن. مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەرەتای ڕاگەیاندنی بەڕێوەچوونی ئەو دانیشتنە، ئامانج لە سازدرانی بەناو بەرزکردنەوەی سەقام و ئازادی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە پێداگری لەسەر بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتی ناوچەیی ئێران ڕاگەیاندبوو. پۆمپێئۆ وتبووی؛ ئەو دانیشتنە زیاتر تیشک دەخاتە سەر ئێران. ئەمریکییەکان پێیان وایە، لەو دانیشتنەدا دەتوانن بە کۆکردنەوەی ژمارێک وڵات، جۆرێک کۆدەنگی جیهانی لەدژ ئێران پێک بێنن. ئامانجی سەرەکیی ئەمریکا کرانی ئەو دانیشتنە بە کەشێک لەدژ ئامادەبوونی ناوچەیی ئێران.

بەم حاڵەش، کاردانەوەی ساردی وڵاتانی ئەندامی گرووپی چوار کۆیەک بەو دانیشتنە واپێشان ئەدا واشنگتۆن لەگەیشتن بەو ئامانجە کەندو کۆسپی زۆری لەبەردەمدایە. ڕووسیا وەک وڵاتێکی کارتێکەر لە ڕەوت و شێوازەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەئاشکرا نەیارەتی خۆی لەگەڵ ئەو دانیشتنە ڕاگەیاندووەو بەهەنگاوێکی لەقەڵەم داوە بۆ شکست هێنان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی(برجام). وڵاتانی مەزنی ئوروپاییش لەئاستێکی خوارتر لە وەزیری دەرەوە بەشداری ئەو دانیشتنە دەبن.

"هایکۆ ماس" وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕایگەیاندووە، لە دانیشتنی دژە ئێرانیی وەرشۆ بەشدار نابێ و یەک لە بەرپرسانی ئەو وەزارەتخانەیە ئامادەی ئەو کۆبوونەوە دەبێ. پێشتریش ژمارێک کاربەدەستی ئوروپایی لەوان فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا ڕایانگەیاند، بەشداری ئەو دانیشتنە نابن یان هیچ هۆگریەکیان بەرامبەری پێشان نەدا.

ئامادەنەبوونی ژمارێک وڵاتی ئوروپایی لەئاستی وەزیردا لە دانیشتنی وەرشۆ، سەلمێنەری قووڵتربوونی کەلێنەکان لەنێوان بروکسل و واشنگتۆنە بۆیە واپێ دەچێ ئەو دانیشتنە لە کەشێکی سارددا بەڕێوە بچێ و ئەمریکا نەتوانێ ئامانجە بەراییە دژە ئێرانییەکانی بەدەست بێنێ.

چوونەسەری ئاستی ڕەخنەو گازندەکان لە ڕەوتی دژە ئێرانیی ئەو دانیشتنە بووبەهۆ هەتا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ماوەیەک لەوەپێش لە وەرسوڕانێکی ئاشکرا پرسەکانی ئەو دانیشتنە بگۆڕێ. لە بەیاننامەی ئەم دواییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتبوو کە ئەو دانیشتنە، پرسی چەندلایەنیی واتە"قەیرانە ناوچەییەکان وکارتێکەریی لەسەر کەسانی سیڤیل لەناوچەدا"، "گەشەی مووشەکی و قەدەغەی برەوپێدان"، "ئاسایشی سایبری و هەڕەشەوگوڕەشەی تازەدەرکەوتوو لە بواری وزەدا" و"بەرەوڕووبوونەوەی توندڕەویی خوازی" لەخۆ دەگرێ.

بەبڕوای شیکاران، بەرپرسانی ئەمریکی لەبەر پێشوازیی نەکران لە دانیشتنی وەرشۆ بڕیاریان دا پرسە باسکراوەکانی ئەو دانیشتنە، بگۆڕن و بە جۆراوجۆرکردنی پرسە جێ باسەکان، ریسکی بەشدارنەبوونی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دیکەی تێدا کەم بکەنەوە.

خاڵی گرینگ ئەوەیە کە وەزیرانی دەرەوەو بەرپرسانی وڵاتانێک کە بڕیارە بەشداری ئەو دانیشتنە بن، کۆمەڵێکی ناهاواهەنگ بە ناکۆکی زۆرن کە واپێ ناچێ دانیشتنەکەیان داواکاریی ئەمریکا بێنێتەدی لەمەڕ کۆدەنگی دژ بەئێران .

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ماوەیەک لەمەوبەر بەبڵاوکردنەوەی پەیامێکی توئیتەری ، وەبیر پۆڵنداو بەشداربووانی دانیشتنەکەی وەرشۆی خستەوە، ئەوانەی لەدوا شانۆی دژە ئێرانی لەلایەن ئەمریکاوە بەشدارببوون، یان مردوون، یان بێ ئابڕوو بوون و یان خراونەتە پەراوێزەوە، و ئێران بەهێزتر لەهەمیشەیە.

 بەم چەشنە دانیشتنی دژە ئێرانیی وەرشۆ لەکاتێکدا بەڕێوە دەچێ کە جگە لە پاشگەزبوونەوەی وڵاتانێکی وەک ڕووسیا، لوبنان و عێراق لەئامادەبوون تێیدا، هاوڕێشە لەگەڵ باس و خواس گەلێک لەبارەی ئامادەبوونی هاوپەیمانانی ئوروپایی واشنگتۆن.

بەڵام لەڕوانگەی ئێرانەوە ئەو دانیشتنە هیچ کاریگەریەکی نابێ لەسەر سیاسەت و هەڵوێستە ناوچەییەکانی ئێران. سەرلەشکر محەممەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دانیشتنی وەرشۆی "بێ بایخ" لێکداوەتەوەو وتوویەتی: "ئەو دانیشتنە هیچ کارتێکەرییەکی نابێ لەکار وبارەکان و دەسەڵاتی ئێران."

 

سەرپەیڤ