شوبات 14, 2019 18:59 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی چوار ئیمزایی پەراوێزی کۆبوونەوەکانی وەرشۆ لەدژ ئێران و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن

وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، ئەمریکا، عەرەبستان و ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا پاش دانیشتنی چوار قۆڵیی لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی وەرشۆ لە ئیدیعایەکی پڕووپووچدا، ئێرانیان بە هۆکاری ناجێگیریی لە یەمەن، ناساند.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی دەوڵەتی بەریتانیا، وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا ، ئەمریکا، عەرەبستان وئیمارات لە بەیاننامەیەکدا کە چواشەممە شەو پاش دانیشتنی چوار قۆڵیی ئەوان لە شاری وەرشۆ بڵاو کرایەوە، جارێکی دیکە دەستیان کرد بە بەتۆمەت هەڵبەستن لەدژ ئێران سەبارەت بە دابینکردنی چەک وچۆڵی هێزە جەماوەریەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن.

لەو بەیاننامەدا ئیدیعا کراوە کە مووشەکە بالستیکیەکان و چەک و چۆڵی پێشکەوتەی ئێران، لەلایەن هێزەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ کە ئەو کارە بەبۆچوونی چوار وڵاتی واژۆکەری بەیاننامەکە، وەک پێشێلکرانی ڕێککەوتننامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان دێتەئەژمار.

لەو بەیاننامەدا هەروەها داکۆکی کراوە لە هەڵوێستەکانی هاوپەیمانی سەعوودی-ئیماراتی لەدژ خەڵکی یەمەن.

عەرەبستان بەهاوبەشیی ئیمارات و داکۆکیی ئەمریکاو بەریتانیا لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژکاریی سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتە.

نزیک بە چوار ساڵ پەلاماری هاوپەیمانیی سەعوودی بۆسەر یەمەن ، کوشت وبڕی هەزاران کەسی سڤیل و وێران بوونی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ