شوبات 14, 2019 20:01 Asia/Tehran
  • خرانەڕووی گەڵاڵەی دابینکرانی بودجەی چێکرانی دیواری مەرزی لە کۆنگرێسی ئەمریکا

ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، گەڵاڵەی دابینکرانی بودجەی چێکرانی دیوار لە سنوری مەکسیکیان خستە ڕوو.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی راگەیاندنی هیل؛ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەیەکیان خستەڕوو کە تێیدا تەنیا بەشێک لەبودجەی داواکراوی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دروست کرانی دیواری سنوری لەنێوان ئەو وڵاتە و مەکسیک دابین دەکرێ.

ئەو گەڵاڵە، هەزار و ١٥٩ لاپەڕەیی دابین کرانی بڕە بودجەی یەک ملیاردو ٣٧٥ ملوێن دۆلاری لەخۆ دەگرێ بۆ چێکردنی لەمپەرێکی فیزیکی لە سنوری ئەمریکا لەگەڵ مەکسیک .

ترامپ بودجەی پێنج ملیارد و٧٠٠ملوێن دۆلاری بۆ جێ بەجێ کردنی گەڵاڵەکەی خۆی لە کۆنگرێس داوا کردووە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەتا رۆژی هەینی مۆڵەتی لەبەردەمدابوو ڕێککەوتن بکا لەسەر دابینکرانی بودجەی داواکراوی ترامپ بۆ چێکردنی دیوار لەسنوری مەکسیک ، دەنا حکومەت جارێکی دیکە دادەخرا.

"نیتا لوی" سەرۆکی کۆمیتەی تەرخان کرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لەوبارەوە وتی: ئەو گەڵاڵە دەبێتەهۆ هەتا حکومەت دانەخرێ.

واپێ دەچێ لەبەر کەمبوونی کات سەرەتا سێنای ئەمریکا دەنگ بەو ڕێککەوتنە بدات پاشان گەڵاڵەکە پێنج شەممە شەو لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدرێ و پاشان بۆ ئیمزا بخرێتەبەردەست ترامپ.

هێشتا ڕوون نییە ترامپ ئەو گەڵاڵەیە مۆر بکات.

ناکۆکی کۆنگرەو ترامپ لەسەر دابینکرانی بودجەی چێکرانی دیواری سنوری، بووبەهۆی داخرانی سی و پێنج ڕۆژەی بەشگەلێک لە حکومەتی فدراڵ لە مانگی دیسەمبەر و ژانڤییەی ڕابردوو.

سەرپەیڤ