زوەریف گەیشتە ئەڵمان
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشداری لە پەنجا و پێنجەمین کۆبوونەوەی ئاسایشیی مونیخ گەیشتە ئەڵمان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گستیی دیپلۆماسیی مێدیایی وەزارەتی دەرەوە؛ زیاتر لە سەد کاربەدەست و کەسایەتیی سیاسیی، ئاسایشی و نێودەوڵەتیی لەوان سەرۆکانی وڵاتان، وەزیرانی دەرەوە، بەرەڤانی و ژمارێک کاربەدەستی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە کۆبوونەوەی ئەمساڵدا بەشدارییان کردووە.
"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران جگە لە وتاردان لەو کۆبوونەوە گرینگە نێودەوڵەتییە ، لەگەڵ ژمارێک کاربەدەست و کەسایەتی دیکەی بەشدار لەو کۆبوونەوەیەدا دیدار و وتووێژ دەکات.
کۆبوونەوەی ئاسایشیی مونیخ هەموو ساڵێ مانگی فێڤرییە بەڕێوە دەچێ. ئەم کۆبوونەوەیە کە تەنیا هەر ڕاوێژ و دیداری سیاسییە ، ئێستاکە بووە بە یەکێک لە کۆڕە گرینگە نێودەوڵەتییەکان بۆ وتووێژ لە بواری ئاسایشی جیهانییەوە.