حه‌سه‌ن رووحانى: دەبێت مافەکانی کورد لەسوریا پارێزراو بێت
حه‌سه‌ن رووحانى، سه‌رۆک کۆماری ئێران، رایگه‌یاند، دەبێ نیگەرانییەکانی تورکیا لەبەرچاو بگیرێن و پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی کوردانی سووریاش پارێزراو بێت.
حه‌سه‌ن رۆحانی له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له سوچی رایگه‌یاند، دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سووریا، ده‌ستوه‌ردانه‌کانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام ده‌بن وتیشی "پێویسته ته‌واوی خاکی سووریا له‌لایه‌ن حکومه‌تی دیمه‌شق کۆنترۆڵ بکرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌کانى تورکیا له باره‌ى ره‌وشى ئێستاى باکوورى سووریا و رۆژهه‌ڵاتى فورات، رووحانى وتى: هه‌ڵبەت دەبێ نیگەرانییەکانی تورکیاش لەبەرچاو بگیرێن و ئێمە لە نیگەرانییەکانیان تێدەگەین، بەڵام پێمان وایە هاوکاری لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا و جێگیر بوونی هێزەکانی حکوومەت لە سنوورە نێودەوڵەتییەکان باشترین رێگایە بۆ رەواندنەوەی ئەم نیگەرانییانە.
رووحانى جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه، که له ئه‌گه‌رى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووریا بۆ ناوچه‌کانى باکوورى سووریا و رۆژهه‌ڵاتى فورات، پێویسته مافى کورد له ناوچه‌که له‌به‌رچاو بگیرێت.
وتیشى: پێویستە دەسەڵاتی حکوومەتی سووریا لە ناوچەکانی باکوورى سووریا و رۆژهه‌ڵاتى فوراتیش وەک ناوچەکانی دیکەی سووریا سەقامگیر بکرێ، ئەمە دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی مافەکانی هەموو خەڵکی ئەو ناوچەیە و یەک لەوانیش کوردەکان بێت، کە ساڵانێکى درێژ لەو ناوچەیە ژیاون و بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی سووریا‌ن.