شوبات 15, 2019 19:45 Asia/Tehran
  • پۆڵندا باڵوێزی رژیمی زایۆنی بانگ کرد

وەزارەتی دەرەوەی پۆڵندا پاش لێدوانەکانی نەتانیاهۆ لەدژ ئەو وڵاتە، باڵوێزی رژیمی زایۆنی بانگ کرد.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ئەلعەهد، وەزارەتی دەرەوەی پۆڵندا، باڵوێزی ڕژیمی زایۆنی بۆ ڕاگەیاندنی ناڕەزامەندیی خۆی بە قسەکانی بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەو رژیمەی بانگ کرد.

نەتانیاهۆ رۆژی پێنج شەممە لەکۆتایی دانیشتنی وەرشۆ لەحوزور، خەڵک و حکومەتی وڵاتی میواندار، پۆڵندای بە هاودەستی نازیەکان لەقەڵاچۆی جووەکان ناساند.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، سەرۆک وەزیرانی پۆڵنداش لە کاردانەوە بەو لێدوانانەی نەتانیاهۆ، هەڵوەشانی هاوبەشیی خۆی لە دانیشتنی سەرانی ویزگراد کەبڕیارە مانگی مای٢٠١٩ لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەڕێوە بچێ، تاووتوێ دەکا.

میدیاکان و شرۆڤەکاران ئەو لێدوانانەی نەتانیاهۆیان بە نموونەی ئاشکرای ئەو پەندەی پێشینیان "نان خواردن و ناندێن شکاندن" و هۆیەکی دیکە بۆ بێ ئاکامیی دانیشتنی وەرشۆ لەقەڵەم داو ڕایانگەیاند کە نەتانیاهۆ بە بێ ڕێزی کردن بە میوانداری دانیشتنی وەرشۆ پێشانی دا کە تەنانەت حورمەتی خزمەتگوزارانی ئامانجە ئیسرائیلییەکانی ئەو دانیشتنەش ڕاناگرێ.

سەرپەیڤ