شوبات 16, 2019 07:25 Asia/Tehran
  • دیداری لاڤرۆڤ و موگرینی لە مونیخ ، بەرجام تەوەری وتووێژەکان

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا و فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا شەوی رابردو لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاسایشیی مونیخ چاویان پێک کەوت و لە بارەی پرسە جیاجیاکان لەوان بەرجام وتووێژیان کرد .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، وەزاڕەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند ، لاڤرۆڤ و موگرینی لەم دیدارەدا لە بارەی بەرجام ، ڕەوشی سیاسی و ئاسایشی جیهان ، بارودۆخی ئوکراین و ڤەنزۆئێلا ، کێشەکانی بەردەم بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا و دوایین گۆڕانکاریەکان لە باڵکان بیروڕایان گۆڕیەوە .

 بەپێی ئەم راپۆرتە ، دوو لایەن لە دیدارەدا هەندێ لایەنی پێوەندیی روسیا و یەکیەتی ئوروپاشیان خستە بەر باس .

 کۆنفڕانسی ئاسایشیی مونیخ دوانیوەڕۆی هەینی بە ئامادەبوونی زیاتر لە سەد کەس لە کاربەدەستان و کەسایەتیە سیاسی و ئاسایشی و نێودەوڵەتیەکان لەوان سەرۆکی وڵاتان ، وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی و هەندێ کاربەدەستی نێودەوڵەتی دەستی بە کار کرد .