برایان هووک : ئوروپا لە گەڵ ئەمریکا لە بارەی ئێرانەوە ناکۆکیی هەیە
شوبات 16, 2019 09:27 Asia/Tehran
سەرۆکی گروپی هەنگاوی ئێران لە وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی دانی بەوەدانا ، ئوروپا لە گەڵ ئەمریکا لەسەر ئێران ناکۆکی بۆچونی هەیە .
بە پێی راپورتی ئیرنا ، برایان هووک لە وتووێژلە گەڵ رۆژنامەی شەرقو ئەوسەتدا جەختی کردەوە ئەمریکا و ئوروپا هەندێ ناکۆکیان لە تاکتیک و شێوازی هەڵسوکەوت لە گەڵ ئێراندا هەیە .
هووک وتیشی ئەمریکا لەبەر ئەوە لە رێککەونی ناڤۆکی چووەتە دەر تا بتوانێ زەخت و گوشارەکانی لە دژی تاران زیار بکات .
سەرۆکی گروپی هەنگاوی ئێران لە وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا ، واشنگتۆن درێژە ئەدا بە گوشاری زۆرینە لە دژی ئێران .
هووک هەروەها ئاماژەی کردە یارمەتیەکانی ئێران بە حکومەت و گەلی سوریا و هەروەها گروپە کانی خۆڕاگریی لە فەلەستین و لوبنان و بانگەشەی ئەوەی کرد ئەم یارمەتیانە بوونەتە هۆی بێ سەقامیی رۆژهەڵاتی ناڤین .