شوبات 16, 2019 17:46 Asia/Tehran
  • ١١کوژراولە پەلاماری

پەلاماری ئەندامانی تیرۆریستی بوکوحەرام بۆسەر مزگەوتێک لە نیجریە بووە هۆی کوژرانی ١١کەس لەوان سێ هێرشبەری ئەم پەلامارە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، ئەندامانی گروپی تیرۆریستی بوکو حەرام پەلاماریان کردە سەر مزگەوتێک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی نیجریە کە لە ئاکامدا یازدە کەس لەوان سێ هێرشبەری ئەم پەلامارە کوژران. دامیان تشوکو سەرۆک پۆلیسی نیجریە لەم بارەوە وتی کە لە پەلامار بۆسەر مزگەوتێک لە نێزیک شاری مایدوگوری هەڵکەوتوو لە وڵایەتی بورنو ، یازدە کەس لەوان سێ هێرشبەرەکە کوژران وپازدە کەسی تریش بریندار بوون. هەواڵدەری سپۆتنیک بە گیڕانەوە لە میدیاکانی نیجریە ڕاپۆرتی دا کە لێکدانەوە سەرەتاییە کان پیشان ئەدات کە کەسانی چەکدار دەستیان کردووە بە تەقەکردن ودووکەس لە هێرشبەرەکانیش لەناو حەشتیمەت دا خۆیانیان تەقاندووەتەوە. پۆلیسی نیجریە ڕایگەیاند کە ئەم هێرشبەرانە ئەگەری هەیە سەربە بوکو حەرام بن.