شوبات 16, 2019 20:04 Asia/Tehran
  • بایدن

جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە وتاردانی خۆی لە کۆنفرانسی ئەمنیەتی مونیخ لە دەسوەردانەکانی ڕووسیا لە ئەمریکا نیگەرانی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس " جۆبایدن " جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە وتاردانی خۆیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشتی مونیخ ئاماژەی کردە کێشەو ئاڵوزیەکان کە لەبواری نێودەوڵەتی لەگەڵی ڕووبەڕوویە. بایدن لە سەرەتای وتاردانەکەی خۆیدا وتی: ئەمڕۆ کۆمەڵگەی جیهانی لە دۆخێکی ناپاوەجی دایە ویەکیەتی ویەکپارچەیی بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ هەڕەشەکان پێویست وزەروریە. ناوبرا ووتیشی: دوای شەڕی جیهانی دوهەم ئێمە لە خۆشحاڵی وسەرکەوتنی هاوپەیمانانی خۆمان سەرمایە نانەوەمان کرد ولە راستی دا ئەم کردەوەیە لە پێناوی بەرژەوەندی ئێمە بووە .ئێمە لەگەڵ کێشە وگرفتەکان نە تەنیایی بەڵکۆ بە یارمەتی ئێوە خەبات دەکەین . بایدن لەم وتاردانە دا بەپشتیوانی ولاگری لە پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور " ناتۆ" وتی : من بە هێزانە لە ناتۆ پشتیوانی دەکەم. ئەمە دڵی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئێمەیە . جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بە پێچەوانەی هەڵوێستی " دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئێستاکەی ئەمریکا وتی: من بە هێز ودەسەڵاتەوە لە یەکیەتی ئوروپا پشتیوانی دەکەم وخۆشحاڵم کە ئوروپا لە بەربەرەکانێ لەگەڵ دەسدرێژی ڕووسیا لە ئۆکراین هاویەیمان بوو.ناوبراو وتی: ئەمریکا هیچکات هاوپەیمانەکانی خۆی جێ ناهێڵێت چۆن ئێمە بە هاوپەیمانانی خۆمان پێویستمان هەیە هەربەوجۆرە کە ئەوان پیوێستیان بە ئێمە هەیە . جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە درێژەی وتاردانی خۆیدا ئاماژەی دایە ڕێککەوتنی گروپی پێنج کۆ یەک لەگەڵ ئێران لەمەڕ بەرنامەی ناڤۆکی ووتی: ئێمە بە هاوکاری وهاوئاهەنگی هاوپەیمانەکانمان دەسمان گەیشتووە بە ڕێککەوتنی زۆر بەرچاو لەمەر ئێران .