شوبات 17, 2019 11:03 Asia/Tehran
  • پێداگریی چین لە سەرچەن لایەنە خوازی لە سیستەمی نێودەوڵەتی وەکوو تەنیا ڕێکاری هاوکاریی جیهانی

نوێنەری چین لە کۆبوونەوەی ئاسایشیی مونیخ جەختی کرد لە سەر چەن لایەنە خوازی لە سیستەمی نێودەو:ەتیدا و رایگەیاند؛ لە ڕوانگەی چینەوە چەن لایەنە خوازی تەنیا ڕێگای هاوکاریی نێودەوڵەتییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا؛ "یانگ جیە چی" بە ئاماژە بە پێداگریی "شی جین پینگ" سەرۆک کۆماری چین لە سەر چەن لایەنە خوازیی وتی: بەهێزتر کردنی پێوەندیی هاوبەشی هەمەلایەنەی نێوان چین و ئەورووپا بۆ بەرەوپێش بردنی پرۆسەی بە جیهانی بوونی ئابووری بە ستراتژیی گشتداگری، هاوسەنگی و هاوکاری لە چوارچێوەی هاوکێشەی بردنەوە- بردنەوە ،گەلێک گرنگە.

نوێنەری چین لە کۆبوونەوەی ئاسایشیی مونیخ هەروەها وتیشی: چین لێبڕاوانە پشتیوانی دەکات لە پرۆسەی بە یەکپارچە بوونی ئەورووپا و پێیخۆشە بە پەرە پێدانی هاوکاری لە گەل وڵاتانی جیهان لە بواری ئابووری و بازرگانییەوە، سەرمایەنانەویە هاوبەش لەگەڵ ئەوان زیاتر بەهێز بکات.

پەنجا و پێنجەمین خولی کۆبوونەوەی ئاسایشیی مونیخ بە بەشداری زیاتر لە ٦٠٠ بڕیاردەری نێودەوڵەتی لە بواری جۆربەجۆری سیاسی، بازرگانی و کۆمەڵگای مەدەنی، ١٥ تا ١٧ی فێڤرییە لە شاری مونیخی ئەڵمان بە مەبەستی وتووێژ سەبارەت بە پاراستنی ئاشتی و دامەزرانی ئاسایش خەریکە بەڕێوە دەچێ.