شوبات 17, 2019 12:41 Asia/Tehran
  • سناتۆری ئەمریکایی: بڕیاری ترەمپ بۆ چونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی

"تیم کەین" Tim Kaine ئەندامی ئەنجومەنی سنای ئەمریکا ڕۆژی شەممە بریاری "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بردنە دەری ئەم وڵاتە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانی بە کردەوەیەکی گەمژانە وەسف کرد و هۆیەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئێرەیی بردنی ترەمپ بە ئۆباما ( سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا).

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ کەین" هەروەها لە کاردانەوەی بە ڕەت کرانەوەی داخوازەکەی پێنس لەمەڕ ئەوەی کە ئەورووپاییەکانیش وەک ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بێنە دەرەوە، لە تویتەردا نووسی؛ سەڕای ئەوەش زۆر باشە  کە ئەورووپا هێشتا هەر پێبەندە بە دیپلۆماسی و ئاشتی.

"مایک پێنس" جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژ پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی وەرشۆ و ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی مونیخ داوای لە ئەورووپاییەکان کرد هەروەک ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بێنە دەرەوە. ئەو داخوازەی پێنس لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە ڕەت کرایەوە.

"فدریکا موگرینی" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆبوونەوەی ئاسایشی مونیخدا جەختی کرد ئەورووپا وێڕای هەموو زەخت و گوشارەکانی ئەمریکا درێژە دەدات بە جێبەجێ کردنی تۆکمە و تەواوی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران.

"دۆناڵد ترەمپ"ی  سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەیی ٢٠١٨ بە بانگەشەی بێ دەسکەوت بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک )ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) و هێنانە ئارای ژمارێک تۆمەتی بێ بنەما دژ بە ئێران، بە شێوەی یەکلایەنە لەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییە چووە دەرەوە و ڕایگەیاند کە بایکۆتە ئەتۆمییەکان سەر لە نوێ بە سەر ئێران دادەسەپێندرێنەوە. هەنگاوێک کە بەرەو ڕووی نەیارەتیی و ناڕەزایەتیی کۆمەڵگەی جیهانی بەتایبەت هاوپەیمانانی ئەورووپایی ئەمریکا بوویەوە.