شوبات 17, 2019 18:33 Asia/Tehran
  • چواردەیەمین هەفتەی ناڕەزایەتییەکان لە فەڕانسا

لاگرانی بزووتنەوەی " هێلک زەردەکان لە چواردەهەمین هەفتەی بەدوای یەک لە پاریس و شارەکانی دیکەی فەڕانسا خۆپیشاندانیان کرد .

 بە گوێرعەی ڕاپوڕتی  هەواێدەریی فەڕانسا  سەدان کەس لە لاگرانی  بزووتنەوەی دژە سەەرمایەداری  هێلەک زەردەکان  ئەمڕوش  لە چواردەهەمین هەفتەی ناڕەزایەتیەکان و بە تێپەڕینی  سێ مانگ  لە دەسپێکی ئەو بزووتنەوەیە  لە شەقامی شانزە لیزەی پاریس کۆبوونەوە .  خوپیشاندەران  بە  هاوار کردن  خوازیاری  دەس لە کار کشانەوەی  ئێمانوئێل مەکرون  سەروک کومار  و کریستوف  کاستانر  وەزیری  ناوخۆی فەڕانسە بوون . لاگرانی  بزووتنەوەی  هێلک زەردەکان  وەکوو هەفتەکانی ڕابردوو  لە جەن ناوچەی  شاری مورت موزل  لە باکووری  ڕۆژهەڵاتی فەڕانسا  ڕێگای هاتو چۆەکانیان داخست .  کۆبوونەوەگەلێکی دیکەش  لە شارەکانی  بوردو  و تولوز  لە باشووری  ڕۆژئاوا و  و ئیستراسبورگ  لە ڕۆژهەڵاتی  ئەو وڵاتە و هەروەها مارسی  لیون  نانت  و لیل بەڕێوە چوو .  شارە جۆراوجۆرەکانی  فەڕانسا  لە نیوەکانی  نوامبریی 2018  بووەتە گۆڕەپانی  تێکهەڵچوونی  توند و تیژی پولیس و ناڕازیان . ناڕەزایەتیەکان  سەرەتا  لە مکاردانەوە بە سیاسەتەکانی  ئابووری  دەوڵەت بە تیابەت  لە بواری  سووتەمەنی و ماڵیات دەس پێی کرا  بەڵام بە خێرایی بووە بە  پرسێکی  سیاسی .

سەرپەیڤ