شوبات 18, 2019 18:39 Asia/Tehran
  • مۆگرینی : یەکیەتی ئوروپا ڕووسیا بایکۆت دەکات

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا، لەداسەپانی بایکۆتە نوێکان لەدژی ڕووسیا هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تاس " فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا ئەمڕۆ دوشەممە وتی کە ئەم یەکیەتیە بڕیاری خۆی لەمەڕ داسەپانی بایکۆتە نوێکان لەدژی ڕووسیا دوابەدوای ڕوداووی تەنگەی کرچ لە چەند حەوتەی داهاتوو ڕادەگەینێت. مۆگرینی وتی: مەبەستی بایکۆتەکان داسەپانی زەخت وگوشار بەسەر ڕووسیایە هەر بەم پێیە بایکۆتەکان یەک ڕۆژە هەڵدەگیردرێت ، بەڵام یەکیەتی ئوروپا هەتا ئێستاکە کردەوەی باش وئەرینی لە پێناوی لابردنی بایکۆتەکان ئەنجام نەداوە. کاربەدەستانی ڕووسیا ، هەموو کات لە بەربەرەکانێ لەگەڵ بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا ویەکیەتی ئوروپا کاردانەوەی بەرانبەریان پێشان داوە. ٢٥ی نوامبەری ٢٠١٨ تێکەڵچوونی کۆپاپۆڕەکانی ڕووسیا وئۆکراین لە تەنگەی کرچ ، وەرزێکی نوێ لە پێوەندی پڕ لە ئاڵوزی ئەم دوووڵاتە بەدی هێنا. ئەم تێکەڵچوونە دوای ئەوە ڕووی دا لە سێ کۆپاپۆڕی ئۆکراینی ، بە تێپەڕین لە تەنگەی کرچ لەنێوان دەریای ڕەش ودەریای ئازوف چوونە ناو ئاوەکانی ڕووسیا لە شیوە دوورگەی کرێمە . ئەم کردەوەیەی ئۆکراین ، لەگەڵ کاردانەوەی ڕووسەکان وڕاگیرانی کۆپاپۆڕەکانی ئۆکراینی وخزمەت کارەکانی ڕووبەڕوو بووەوە. تەنگەی کرچ تەنیا تێپەڕگەی هاتن بۆ دەریای ئازوف ، وڕێگای دەریایی دەسڕاگەیشین بە دوو بەندەری گرینگی ئۆکراینە .

سەرپەیڤ