شوبات 18, 2019 19:45 Asia/Tehran
  • دیموکراتەکان گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمییان پەسەند کرد

کۆمیتەی نیشتمانیی پارتی دیموکراتی ئەمریکا (DNC)،گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی(برجام)، پەسەند کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، کۆمیتەی نیشتمانیی پارتی دیموکراتی ئەمریکا (DNC)، لەم بەینەدا بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە تێیدا خوازیاری گەڕانەوەی واشنگتۆن بووە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.

ئەو کردەیە دەستەبەرکەری ئەوەیە کە بێتوو پارتی دیموکرات لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی٢٠٢٠ سەرکەوتن بەدەست بێنێ، گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لە سەریەتییەکانی حکومەتی نوێی ئەمریکا دەبێ.

"بێرنی سەندرز" سێناتۆری سەربەخۆی ئەیالەتی "وێرمۆنت" ی ئەمریکا ١٥ی فێڤرییە لە ژماری تایبەتی خۆی لە توئیتەرەکەی نووسی: تەنیا دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەڵێ ڕێککەوتنی ئەتۆمی بێ دەسکەوت و بێ ئاکامە.

بەرپرسانی باڵای کۆمەڵگای هەواڵگریی ئەمریکا، "جینا هاسپل" سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندی"سی ئای ئەی"، "دەن کوتس" سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری نیشتمانی و هەروەها بەرپرسانی پۆلیسی فدرالی ئێف بی ئای بەئامادەبوون لە کۆمیتەی هەواڵگریی سێنا، ڕایانگەیاند، ئێران لەباری تەکنیکی بەتەواوەتی بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی جێ بەجێ دەکا.

ترامپ هەشتی مای٢٠١٨ بەشێوەی یەکلایەنە بە پێشێلکردنی بەڵێنیەکانی واشنگتۆن هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئەمریکای لەو ڕێککەوتنە کشاندەوەو گەڕانەوەی گەمارۆکان بەدژ ئێرانی راگەیاند.

ئەو کردەی ترامپ بەرەوڕووی ناڕەزایەتی و ئیدانەکرانی ناوخۆیی و جیهانی بووە.

سەرپەیڤ