شوبات 19, 2019 13:07 Asia/Tehran
  • سکاڵا دەربڕین دژی سەرۆک کۆماری ئەمریکا

شانزە ویلایەت لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە بەر ھەڵچنینی شوورەی سنووری و ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دژی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان سکاڵا تۆمار دەکەن.

بە پێی ھەواڵی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزەوە،هاوپەیمانییەکی پێکهاتوو لە ١٦ ویلایەت لە ئەمریکا، دژ بە پلانەکەی بۆ دروستکردنی دیواری سنوریی نێوان مەکسیک و ئەمریکا،داوای یاسایی لەسەر سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان تۆماردەکەن.

١٦ ویلایەت لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە ویلایەتەکانی کەڵیفۆڕنیا و نیویۆرکیشیان تێدایە، ڕۆژی دووشەممە لە رێگەی دادگاوە روبەڕووی بڕیارەکەی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان بوونەوە بۆ ھەڵچنینی شوورەی نێوانبڕ لە بەینی دوو وڵاتی ئەمریکاو مەکسیک.

لەم ناوەدا بەشێکی ھەرە زۆری دژایەتی کردن و بەرنگار بوونەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چوارچێوەی روبەڕوبونەوە دەستوریەکاندایە لە بەرامبەر بڕیارەکەی ترەمپ بۆ راگەیاندنی باری نائاسایی لە ناوچەکەدا بە مەبەستی دروستکردنی دیواری سنوری نێوان، مەکسیک و وڵاتەکەی و خەرجکردنی ٥ ملیۆن و ٧٠٠هەزار دۆلار بۆ ئەو پڕۆژەیە.

لە ناوەڕۆکی داوا یاساییەکەی ئەو ١٦ ویلایەتەدا هاتووە، "بە مەبەستی پاراستنی دانیشتوانیان و سەرچاوە سروشتی و بەرژەوەندیە ئابوریەکان ئەو داوایەیان تۆمارکردوە."

ئەو 16 ویلایەتە داوا یاساییەکەیان لە دادگای فیدراڵی سان فرانسیسکۆ لە ویلایەتی کەڵیفۆڕنیا تۆمارکردووە و رایانگەیاندوە، سەرۆکی وڵاتەکەیان مافی ئەوەی نیە پارەی کاروبارەکانی دیکەی وڵات بۆ دروستکردنی دیوارە سنوریەکە خەرج بکات و تەنها کۆنگرێس دەتوانێت بڕیار لەو بارەیەوە بدات.
ئەوە لەکاتێکدایە کە، هەینی رابردوو ١٥ی شوباتی ٢٠١٩، داناڵد ترمپ  بە مەبەستی دروستکردن و تەواوکردنی دیواری سنوریی نێوان مەکسیک و وڵاتەکەی دۆخی نائاسایی راگەیاند و ئەمەش لە ھەڵ و مەرجێکدایە کە دیموکراتەکانی وڵاتەکەی لە ئەنجومەنی نوێنەران و کۆنگرێس و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی ویلایەتەکان و هاوڵاتیان ئەو کارە بە کارێکی نایاسایی دەبینن
بەڵام سەرباری ئەمەش، یاساو دەستوری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، رێگە بە ترەمپ دەدات باری نائاسایی رابگەیەنێت و لە پارەی تەرخانکراوی کاروبارەکانی دیکەی وڵات ببڕێت تا دیوارەکە دروستبکات، بەو مەرجەی دادگاکان و کۆنگرێس رێگری لێ نەکەن.  

سەرپەیڤ