شوبات 19, 2019 20:12 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی بەربژاریی

سێناتوری ئەمریکایی سەربەخۆو لە ڕەخنە گرانی سەرەکی سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بەربژاربوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری داهاتوو ڕاگەیاند .،

بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی سی ئین ئین " بیرنی سێندیرز" سێناتوری سەربەخۆ ئەمڕۆ سێشەممە بەبژاری خۆی بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی ڕاگەیاند . "سێندێرز وتی: لە پێشبرکیکانی هەڵبژاردەیی ساڵی ٢٠١٦،شۆڕشی سیاسیمان دەسپێکرد وئێستاکە کاتی ئەوەیە کە شوڕشە کە بەرەو پیش بەرین. بیرنی سێندیرز پیشتر لە هەڵبژاردنەکانی بەرایی ٢٠١٦ی ئەمریکا لە پارتی دێموکرات بەربژار بوو کە لە کۆتایی دا لە هیلاری کلینتۆن شکستی خوارد. سێندێرز لە نەیارانی سەرسەختی سیاسەتەکانی ناوخۆیی ودەرەوەیی ترامپە. ڕاگەیاندنی بەبژاری سێندێرز لە دۆخێکدا ڕاگەێندرا کە ترامپ هەموو کات لەمەڕ گەڕانەوەی ئیدەو هزری چەپ خوازەکانی سوسیالیستی بۆ ئەمریکا نیگەرانی دەربڕێوە.

سەرپەیڤ