شوبات 20, 2019 16:32 Asia/Tehran
  • وشداری دانی پوتین لەمەڕ ئەگەری جێگیرکرانی مووشەکی ئەتۆمیی ئەمریکا لە ئوروپا

سەرۆک کۆماری ڕووسیا، وتی: مۆسکۆ ئامادەیە کاردانەوە پێشان بدات بە ئەگەری جێگیرکرانی مووشەکە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ئوروپا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، "ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتاردانی گشتی لە ئەنجومەنی فدراڵی ئەو وڵاتە وشداری دا، مۆسکۆ کاردانەوەی دەبێ بەرامبەر جێگیرکرانی مووشەکە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا لە ئوروپا.

پوتین پێی داگرت؛ ئەمریکا دەبێ دەست هەڵبگرێ لە سیاسەتی نەگونجاو و نەشیاوی خۆی.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا، سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکادا، وتی: ڕووسیا ، بەنیازی هەڵایساندنی شەڕ نییەو هەڕەشە لەکەس ناکات.

بەقسەی پوتین، بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا درێژە دەدەن بە سیاسەتە هەڵەکانیان ولەبارەی ئەوەی کە جیهان چلۆن لەگۆڕان دایە، بێ ئاگان.

پوتین لەدرێژەی وتاردانەکەیدا وتی: ڕووسیا بۆ وتووێژ لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر کۆنترۆڵی چەکئامێرەکان لەگەڵ ئەمریکادا، ئامادەیە.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا بەئاماژە بەچوونەدەری ئەمریکا لە پەیمانی سیستەمی مووشەکیی نێوانبڕ"ئای ئێن ئێف" وتی: ئەمریکا سەردەمانێک هەوڵی دەدا بە بەرنامەگەلی مووشەکیی بەسەرجیهاندا زاڵ بێت بەڵام ئێستا دەبێ دەست هەڵبگرێ لەو بەرنامانە.

پوتین هەروەها ڕاشیگەیاند، سوپای ڕووسیا بەرنامەو پلانی هەیە بۆ پێشکەوتنی چەکئامێری.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، پێشتر چوونەدەری ئەو وڵاتە لە "ئای ئێن ئێف"ی بەبیانووی پێبەندنەبوونی ڕووسیا بە بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بەو پەیمانە، ڕاگەیاند، کە بەرەوڕووی کاردانەوەی بەرامبەری مۆسکۆ بووەوە.

سەرپەیڤ