شوبات 20, 2019 18:04 Asia/Tehran
  • لەکارکشانەوەی سێ نوێنەری پارێزکاری بەریتانیا لە پارتی دەسەڵاتدار

میدیا بەریتانیەکان، هەواڵی جیابوونەوەی سێ نوێنەری ئەندامی پارتی دەسەڵاتداری "پارێزکار" لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەو پەیوەست بوونیان بە ڕەوتی تازە دامەزراو -یان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری "سکای نیوز"؛ سێ نوێنەری پارتی دەسەڵاتداری پارێزکار کە سەرۆکایەتییەکەی لە ئەستۆی"ترێزا مێی" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیایە بۆ دەربڕین بە ناڕەزایەتی بە پرسی چوونەدەری بەریتانیا لە یەکێتی ئوروپا"برگزیت" لەکارکشانەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئەو سێ پەرلەمانتارەی بەریتانیا پەیوەست بوونیان بە گرووپی تازە دامەزراوی "گرووپی سەربەخۆ" لە پەرلەمان ڕاگەیاند و لەتەنیشت هەشت ئەندامی لەکارکشاوەی پارتی پارێزکار، بوونە ئەندامی ئەو گرووپە.

لەکارکشانەوەی ئەو سێ ئەندامەی پەرلەمانی بەریتانیا، وەک زەبرێک دێتەئەژمار لە هەوڵەکانی ترێزا مێی بۆ یەکڕیزکردنی پارتەکەی بۆ بەرنامەو پلانی هاوپێوەند بە برگزیت و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەخاتە بارێکی لاوازتر لەهەمبەر پەرلەماندا.

هەشت کەس لە یاسادانەرانی ئەندامی پارتی کرێکاری بەریتانیاش لە درێژەی کەشی نائارامی سیاسیی ئەو وڵاتە، رۆژی دووشەممە لەکارکشانەوەی خۆیان لەو پارتە لەبەر ڕەوتی"جێرێمی کوربین" ڕێبەری پارتی کرێکار لەهەمبەر برگزیت ڕاگەیاند.

بڕیارە بەریتانیا بیست و نۆی مارسی٢٠١٩ لە یەکێتی ئوروپا بچێتەدەر.

نوێنەرانی مەجلیسی عەوامی بەریتانیا، دەنگی نایان داوە بە ڕێککەوتنی حکومەتی ئەو وڵاتە لەگەڵ یەکێتی ئوروپا لەسەر پرسی برگزیت.