شوبات 22, 2019 11:49 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: سیاسەتە تێکدەرانەکانی ئەمریکا ئاسایشی ئەورووپا دەخاتە مەترسییەوە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئاسایشی ئەورووپا بۆتە بارمتەی سیاسەتە تێکدەرانەکانی ئەمریکا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیتارتاس؛ "سێرگەیی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە لە لێدوانێکدا لە کۆڕی ئەندامانی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەورووپا وتیشی؛ ئاسایشی خەڵک و ئاشتیی ئەورووپا بووە بە بارمتەیەک بۆ سیاسەتە تێکدەرانەکانی ئەمریکا و گرووپێکی چکۆلە، بەڵام یەکجار توند و تیژ لە ناحەزان لە یەکێتیی ئەورووپادا.

لاڤرۆف بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور ( ناتۆ) لە بەهێزتر کردنی هێزە سەربازییەکانی لە سنوورەکانی ڕووسیادا جەختی کرد؛ چوونەدەری ئەمریکا لە پەیمانی هێزی ئەتۆمیی نێوانبڕی "ئای ئن ئف" بەرەوڕووی داکۆکیی ئەندامانی ناتۆ بۆتەوە و وەها کردەوەگەلێک دەبێتە هۆی پەرە سەندنی کێشە و بگرە و بەردەی سەربازی و سیاسی بەتایبەت لە دراوسێتیی هاوبەشی ڕووسیا.

سێرگەلیی لاڤرۆف لە درێژەدا رایگەیاند؛ مۆسکۆ ئامادەی هاوکاری لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپایە و دەیهەوێ ئەو یەکێتییە جەمسەرێکی یەکدەنگتر و بەهێزتر بێ.

یەکێتیی ئەورووپا ماوەی بایکۆتەکانی دژ بە ڕوسیای بۆ شەش مانگی دیکەش نوێ کردەوە و هەروەها ناوی ٨ شاروومەندی ڕووسی لەبەر کێشەی دەریایی ئەمدواییە لە گەرووی "کرچ" زێدە کراوە بە لیستی بایکۆت کراوان.

یەکێتیی ئەورووپا لە ئاراستەی سیاسەتەکانی ئەمریکادا، لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە بە تۆمەتبار کردنی ڕووسیا بە هەڵگیرساندنی ئاگری شەڕ و پێکدادان لە ڕۆژهەڵاتی ئوکراین و یارمەتیدانی نەیارانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە، کۆمەڵە بایکۆتێکی ئابووری و دراوی بە سەر ڕووسیا داسەپاندووە کە کاردانەوەی  بەرامبەری مۆسکی بەدواوە بووە.

سەرپەیڤ