شوبات 23, 2019 18:19 Asia/Tehran
  • ئەنجامی دانوستانەکانی خلوسی ئاکارا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا

وەزیری بەرگریی تورکیا ئەنجامی دانوستانەکانی لەگەڵ سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە واشنگتۆنی شیکردەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ؛ "خلوسی ئاکار" لە شیکردنەوەی ڕاوێژکاریەکانی دوێنێ هەینی لەگەڵ "پاتریک شاناهان" سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە واشنگتۆن وتی: ئەمریکا ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەگەڵ پێش گرتن بە دواکەوتن لە جێ بەجێ کرانی نەخشەڕێگای هاوپێوەند بە شاری منەجی سوریا و تۆکمەکرانی لەخێراترین کاتدا.

وەزیری بەرگریی تورکیا وتی: لەدیدار لەگەڵ شاناهان جارێکی دیکە پێی داگرتووە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) ، پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سوریا(پەیەدە)، یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) و تاقمی گولەن.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوو ڕۆژ لەوەپێش گەڵاڵەیەکی ئیمزا کرد کە ڕادەست کرانی فڕۆکە جەنگییە ئەمریکییەکانی"ئێف-٣٥" بە تورکیای هەتا کاتی ڕوون بوونەوەی دۆخی کڕینی سیستەمی ڕووسی"ئێس-٤٠٠" لەلایەن تورکیا، هەڵپەساردووە.

خلوسی ئاکارا وەزیری بەرگریی تورکیا رۆژی پێنج شەممە ٢١ی فێڤریە لەسەرووی شاندێکدا سەردانی واشنگتۆنی کرد.

سەرپەیڤ