شوبات 27, 2019 11:31 Asia/Tehran
  • خرانەخوارەوەی دوو فڕۆکەی جەنگیی سوپای هیند لەلایەن سوپای پاکستان

سەرچاوە هەواڵییەکانی پاکستان ڕایانگەیاند، دوو فڕۆکەی جەنگیی سوپای هیند لەلایەن سوپای پاکستانەوە خراوەتەخوارەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، میدیاکانی پاکستان رۆژی چوارشەممە بەگێڕانەوە لە سەرچاوە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند؛ هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە دوو فڕۆکەی سوپای هیند کە سنوری ئاسمانیی پاکستانیان بەزاندبوو، کردە ئامانج و هەردووک فڕۆکەکەیان خستەخوارەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، پارچەکانی فڕۆکەیەک کەوتووەتە خاکی پاکستان و فڕۆکەکەی دیکەش کەوتووەتە ناوچەی کشمیری ژێرچاودێریی هیند.

دوو فڕۆکەوانی فڕۆکەی کەوتووی سوپای هیند لە کشمیری ژێر کۆنترۆڵی ئەو وڵاتە کوژراون.

کەناڵە هەواڵییەکانی پاکستانیش ڕایانگەیاند، پاکستان وەڵامێکی خافڵگیرانە دەداتەوە بە پەلامارە ئاسمانییەکەی هیندبۆسەر خاکی پاکستان.

بەرپرسێکی هیندیش ڕایگەیاند، سەرکردایەتی هێزی دەریایی وڵاتەکەی لە ڕۆژاوای هیند لەئامادەیی تەواو دایە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی بارودۆخی نائاسایی.

پۆلیس لەشاری مۆمبای هیندیش کەوتووەتە حاڵەتی ئامادەیی.

میدیا هیندیەکان بەگێڕانەوە لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئیدیعایان کرد، لە هێرشی دوێنێ سێ شەممەی فرۆکە جەنگییەکانی سوپای هیند لەدژ پێگەی گرووپە ترۆریستییەکانی "جەیشولمحەممەد" و"لەشکری تەییبە" لەباکوری رۆژاوای پاکستان نزیک بە٣٠٠کەس کوژراون.

سەرپەیڤ