شوبات 28, 2019 11:02 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندان لەدژ رژیمی سەعودیا لە ئەمریکا

چالاکوانانی مەدەنی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە پەلامارەکانی رژیمی سەعودی بۆسەر یەمەن، لەبەردەم کۆنسولخانەی عەرەبستان لە نیۆیۆرک خۆپێشاندانیان کرد.

هەواڵدەریی ئانادۆڵی ڕاپۆری دا؛ تاقمێک لە خەڵکی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گەمارۆی زاڵمانەی هاوپەیمانی بەسەرکردایەتی عەرەبستانی سەعودی لەدژ خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن و داکۆکیی سەربازیی واشنگتۆن لە ریاز، لەبەردەم کۆنسولخانەی سەعودیا لە نیۆیۆرک گردبوونەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، خۆپێشاندەران پارچەنووسراوەگەلێکان بەدەستەوە بوو بە ناوەرۆکی "بۆردومانی نەخۆشخانەکان، تاوانی جەنگییە"، "گەمارۆی ئەمریکا وعەرەبستانی سەعودی دەبێتەهۆی مردنی بیست ملوێن مرۆڤ" ، "تاوانە جەنگییەکانی عەرەبستان وئەمریکا لە یەمەن ڕابگرن" .

یەکێک لە خۆپێشاندەرانیش بە دەمامکێک دەموچاوی خۆی داپۆشیبوو کە وێنەی تاوانی جەنگی لە یەمەنی لەسەر پێشاندرابوو ، و بووکەڵەیەکی بەدەستەوە گرتبوو وەک هێمای منداڵانی بێتاوانی یەمەنی.

کەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکا لەم دواییەدا لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی سەعودی چەکەمەنی و شەڕئامێری پێشکەشکراوی ئەمریکی دەخاتەبەردەست گرووپی ئەلقاعیدەو گرووپە ڕەشەکوژەکانی دیکە لە یەمەن.

ئەنجامی هاوکارییەکانی عەرەبستان و حکومەتە رۆژاواییەکان لەمەر داکۆکی لە ترۆریستان، جگە لە تاوپێدرانی شەڕخوازیی لەناوچەو جیهاندا هیچ دەرەنجامێکی دیکەی نەبووە.

ریاز بەپاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بەدەسدرێژکاریی بۆسەر یەمەن و ئەو وڵاتەی لە زەوی، دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆ دا.

شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە شازدە هەزار یەمەنی، برینداربوونی بەدەیان هەزار کەس وئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووتەوە.

سەرپەیڤ