ئادار 01, 2019 12:14 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور: زێدەخوازییەکانی ئەمریکا هۆکاری شکست هێنانی دانوستانەکانی هانۆی بوو

وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور جەختی کرد کە زێدە خوازییەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دانوستانی لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکوور، هۆکاری سەرەکیی شکست هێنانی دانوستانی ڕۆژی پێنجشەممەی دوولایەن لە "هانۆی"ی پێتەختی ڤییەتنام بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی یونهاپ؛ "ری یونگ هوو" وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور پاش کۆتایی هاتنی دانوستانی بێ ئاکامی نێوان سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ڕێبەری کۆریای باکوور لە هانۆی وتی: ئەمریکا لەو دانوستانانەدا خوازیاری هەنگاوی واوەتر لە خاپوور کردنی ناوەندە زانستی و توێژینەوە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوو بوو کە ئەو داخوازانە بەرەوڕی نەیارەتیی لێژنەی کۆریای باکوور بوونەوە.

وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور لە کە پرێس کۆنفرانسێکدا بەشداری کردبوو وتی: وێرای ئەوەی پیونگ یانگ پێشنیاری راگرتنی هەمیشەیی تاقیکردنەوە ئەتۆمیی و مووشەکییەکانی ئاراستە کردبوو، بەڵام لایەنی ئەمریکایی بە بێ ئەوەی خاڵێک بدات، لە دووی راگیردرانی هەموو چالاکییە زانستی و توێژینەوەییەکانی کۆریای باکوور لە بواری ئەتۆمیدا بوو.

"ڕی یونگ هو" وتی: لە کۆبوونەوەی هانۆیدا، پیونگ یانگ مەسەلەی کەم بوونەوەی بەشێک لە بایکۆتەکانی هێنایە ئاراوە ، بەڵام وەڵامی لێژنەی ئەمریکایی لەم بوارەیشدا هیوابڕاوانە بوو.

"وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور بە ئاماژە بەوەی کە ڕێبەری کۆریای باکوور لە کۆبوونەوەی خۆیدا لەگەل سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشنیارگەلێکی لەوان هەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی هاوپێوەند بە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دژ بە پیونگ یانگی هێنایە ئاراوە وتی کە دەوڵەتی ئەم وڵاتە تەنیا لە هەمبەر هەڵوەشانەوەی بایکۆتەکان ، ئامادەی راگرتنی چالاکیی دام و دەزگە ئەتۆمییە سەرەکییەکانی خۆی دەبێ.

"ری یونگ هوو" جەختی کرد کە بێتوو ئەمریکاییەکان دیسان داخوازی درێژە پێدرانی وتووێژەکان لە داهاتوودا بێننە ئاراوە، هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی پیونگ یانگ نایەتە ئاراوە.

دانوستانی سەرانی ئەمریکا و کۆریا باکوور لە "هانۆی"ی پێتەختی ڤییەتنام رۆژی پێنجشەممە بە بێ هیچ دەسکەوتێک کۆتایی هات.

سەرپەیڤ