هەوڵی ترەمپ بۆڕازی کردنی کۆریای باکوور بە چەک داماڵینی ناڤۆکی
سەرۆکی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی بێ ئەنجام لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکوور وتی : پیونگ یانگ، بە لە دەست دابوونی چەکی ناڤۆکی داهاتوویەکی ئابووری نابێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی سیاسی ئیدیعای کرد، ئەگەر بێت و ڕێککەوتن بە دەست بێت، کۆریای باکوور داهاتوویەکی ئابووری ڕوون و بێ وێنەیەکی دەبوو، بەڵام لەبەردەست دابوونی چەکی ناڤۆکی هیچ داهاتوویەکی لەم بوارەدا نابێت.
ترەمپ ئیدیعای کرد ، ئەگەر پێشکەوتی بەرچاو لە چەک داماڵینی ناڤۆکی کۆریای باکور ببیندرێت، بایکۆتەکان بە دژی ئەم وڵاتە کەم دەبێتەوە.
ئەم قسانەی ترەمپ دوای گەڕانەوەی لە کۆبوونەوەی ڕۆژانی بیست و حەوت و بیست و هەشتی فڤرییە بە ئامادەبوونی ترەمپ و کیم جونگ ئوون ڕێبەری کۆریای باکوور لە هانوی پێتەختی ڤێتنام کە بێ دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتن کۆتایی پێهات، ڕاگەیەندرا.
خولی یەکەمی وتووێژەکانی سەروکانی ئەمریکا و کۆریای باکوور، ژووئەنی ساڵی 2018 لە سەنگاپوور بەڕێوە چوو بوو .
بەپێی ڕێکەوتننامەیەک کە لەم وتووێژانەدا مۆر کرا، پیونگ یانگ بەڵێنی دا بە چەک داماڵینی تۆکمەوتەواوی ناڤۆکیی واشینگتون و پێشکەش کردنی دەستەبەری ئاسایشی بۆ کۆریای باکوور بەڵام ماوەیەک دواتر سەرۆکی ئەمریکا، بایکۆتەکانی ئابووری بە دژی کۆریای باکووری بۆ ماوەی یەک ساڵی تر درێژ کردەوە.