ئادار 04, 2019 17:51 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی ئاڵمان: بەریتانیا لە یەکێتی ئوروپا ناچێتەدەر

سەرۆکی پەرلەمانی ئاڵمان بەئاماژە بە ناکۆکیی نێوان بەرپرسانی بەریتانی لەسەر برێگزیت وتی: بەریتانیا لە یەکێتی ئوروپا ناچێتەدەر.

"وۆڵفگانگ شویبلە" لەدیمانە لەگەڵ گرووپی میدیایی "فونکە"ی ئەو وڵاتە کە رۆژی دووشەممە بڵاوکرایەوە، وتی: بەریتانیا یان لە یەکێتی ئوروپادا دەمێنێتەوەو یان هەر لێی ناچێتەدەر و ئەگەریش بچێتەدەر، لەداهاتوویەکی نزیکدا دووبارە دەگەڕێتەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئاڵمان وتی: ئێستا باری یەکڕیزیی لەنێو وڵاتانی ئوروپایی لەسەر شانی ئاڵمان و فەڕانسەیەو ئەو دوو وڵاتە بە پەرەی هاوکارییەکان بۆ وێنە لە کەرتی پەرلەمانی دەتوانن ئامانجەکانیان بۆ وێنە، پێکهێنانی سوپایەکی ئوروپایی خێراتر مسۆگەر بکەن.

نوێنەری پەرلەمانی بەریتانیا حەوتەی ڕبردوو دەنگی ئەرێنیان دا بە پڕۆژەبڕیارێک کە بەگوێرەی، ئەگەر ڕێککەوتنی جێی سەرنجی حکومەت بۆ چوونەدەری ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئوروپا لە پەرلەمان دەنگی پێ نەدرێ، برێگزیت دوادەخرێ.

بەریتانیا دەبێ هەتا٢٩ی مارس، کەمتر لە سی ڕۆژی دیکە، لە یەکێتی ئوروپا بچێتەدەر، ئەوە لەکاتێکدایە کە خولی چوونەدەر هەتا ساڵی٢٠٢٠ درێژەی دەبێ.

سەرپەیڤ