ئادار 05, 2019 17:24 Asia/Tehran
  • ڕووسیا هەڕەشەی دامەزرانی مووشەکی دوورهاوێژی لە ئەمریکا کرد

باڵوێزی ڕووسیا لە ئەمریکا پێداگری کرد ڕەنگە مۆسکۆ ناچاربێت مووشەکێک بە توانایی پەلامار بۆسەر سەرانسەری کیشوەزی ئەورووپا دامەزرێنێ و ئەمەش بە مەرجێکە کە واشینگتۆن وەها چەکەمەنییەک لەم ناوچەیە سەقامگیر بکات.

بەپێی ڕاپۆرتی سپوتنیک ، ئاناتۆلی  ئانتۆنۆڤ  ڕۆژی دووشەممە وتی : ڕووسیا زۆر نیگەرانە کە دوای بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە ڕاگرتنی پەیمانی هێزی ناڤۆکی نێوان بڕ واتە ئای ئێن ئێف،  مووشەکگەلێک لە ناوچەکانی هاوپەیمانانی ئەورووپی ، سەقامگیر بن.

باڵوێزی ڕووسیا لە ئەمریکا وتیشی : بەم جۆرە مۆسکۆش  ناچار دەبێت کە مووشەکەکانی سەقامگیر بکات.

پێوەندی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا لەساڵی  دووهەزارو چواردە ئاڵۆژ بووە کە یەکێک لە هۆیەکانی  دزەی سەربازیی ناتۆ بە تایبەت ئەمریکا  و تەنانەت هاوسنوور بوونی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی  ئەورووپا، دەریای بالتیک و ڕەوشی  سوریایە.

هەروەها ئیدیعای دەستێوەردانی  مۆسکۆ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دووهەزاروشازدەی ئەمریکا، ناکۆکی نێوان دوو وڵاتی دوو ئەوەندە کردووە.

ئەم دواییەش ئەمریکا بە تۆمەتبار کردنی ڕووسیا  بە نپێکردنی یاساوڕێسای پەیمانی هێزی ناڤۆکی نێوان بورد ناسراو بە ئای ئێن ئێف، بۆ ماوەی  سەد و هەشتا ڕۆژی ئەم پەیمانەی  ڕاگرتووە کە لە ئەنجام دابووە هۆی ئەوەی ولادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا دوێنێ دووشەمە حوکمی جێبەجێ کرانی  ڕاگرتنی ئەم پەیمانە لەگەڵ ئەمریکای مور کرد .

سەرپەیڤ