ئادار 09, 2019 16:36 Asia/Tehran
  • پیداگری کۆریای باکوور لەسەر متمانە نەکردن بە ئەمریکا

ڕۆژنامەی پارتی دەسەڵاتداری کۆریای باکوور" ڕودونگ سینمون " نووسیی ، نابێ متمانە بە ئەمریکا بکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ڕۆژنامەی ڕودونگ سینمون ئەمڕۆ شەممە نووسیی ، لەگەڵ شکستی وتووێژەکانی ئەم دواییەی سەرۆکانی کۆریای باکوور وئەمریکا لە هانۆی پێتەختی ڤێتنام ، نەتەوەی کۆریای باکوور ئیتر ناتوانن متمانە بە ئەمریکا بکەن. ڕۆژنامەی پارتی دەسەڵاتداری کۆریای باکوور بە ئاماژەدان بەمەکە نابێ بە ئەمریکا هیوامان بێت وتی: نەتەوە ودەوڵەتی کۆریای باکوور دوای شکستی وتووێژەکانی ڤێتنام ، ئیتر هیوایەکیان بۆ هەڵوەشانی بایکۆتەکانی واشنتۆن نیە ولەمەوبەدوا ڕێگای پاڵپشتی بە خۆیان پێ وشوێن دەگرن. بە پێی نووسینی ئەم ڕۆژنامەیە ی کۆریای باکوور، کاتێک ئەمریکا لەدووی زاڵبوون بەسەر کۆریای باکوورە، ئیتر ناکرێ لەگەڵی مامەڵە بکات ودەبێ لە بەرانبەر ئیمپریالیست وزۆربێژی ڕابوەستیت. دوهەمین کۆبوونەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و" کیم جونگ ئون " ڕێبەری کوریای باکۆر لە ٢٧ و٢٨ ی فڤۆریە لە هانۆی پێتەختی ڤێتنام بەڕێوە چوو وبەبێ ئەنجام کۆتایی پێ هات. شاندی کۆریای باکوور دوای کۆتایی وتووێژی سەرۆکانی ئەم وڵاتە وئەمریکا ڕایگەیاند ، زێدەخوازیەکانی دۆناڵد ترامپ هۆکاری سەرەژی شکستی وتووێژەکانی هانۆی بوو.

سەرپەیڤ