ئادار 09, 2019 16:45 Asia/Tehran
  • خۆبواردنی سوئیس لە وەرگرتنی داعشیەکان

دەوڵەتی سوئیس ڕایگەیاند شارومەندانی سوئیسی کە بۆ هاوکاری لەگەڵ تیرۆریستەکان وڵاتەکەیان بە جێ هێشتووە ، دەبێ لە هەمان وڵاتانێک کە توشی تاوان بوونە ، دادگەیی بکرێن .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک ، ئەنجومەنی فیدراڵی سوئیس ڕٶژی هەینی لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : پێ وشوین گرتنی دادەڤانی وسزادانی هاووڵاتیانی سوئیسی کە بە ئەنگیزەو مەبەستی چالاکی تیرۆریستی چوونەتە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ، دەبێ لە ناو مەرجەعەکانی دادەڤانی هەمان وڵاتان ئەنجام بێت کە ئەم کەسانە لەوێ توشی تاوانی تیرۆریستی بوونە . بەهۆی ئەم بەیان نامەیە ، سوئیس هەتا ئەوجێگایە کە بتوانێ یارمەتی ئەدات بە دامەزراوەی ڕێکخراوی تایبەتی دادەڤانی نێودەوڵەتی وئەگەر ئەم داواکاریە ئەنجام نەبێت ، تیرۆریستەکان دەبێ یا لە سوئیس دەسبەجیی دوای گەڕانەوە بۆ وڵات دادگەیی بکرێن ویا دادگەیی کرانیان لە وڵاتێک ئەنجام بێت لە " بیرن " لەگەڵ ئەو وڵاتە هاوکاری مافەوانی هەیە . بە پێی ئەم بەیان نامەیە ، لەحاڵی حازر نێزیک بە ٢٠ هاووڵاتی سوئیسی بریتی لە ژن ، پیاو ومنداڵ لە تەنیشت تیرۆریستەکان لە سووریا وعێراق دان. لە ساڵەکانی ئەم دواییە بڕیک لە هێزە بیانیەکان کە لە ڕابردوو لە عێڕاق وسووریا لە تەنیشت گروپە تیرۆریستەکان لەوان داعش چالاکیان دەکرد ، گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتانی ئوروپایی وهێشتا بڕیکیان  لە عێراق وسووریان . بە پێی ئاماری یەکیەتی ئوروپا ، لانی کەم پێنج هەزار ئوروپایی ماڵی خۆیانیان بەجێ هێشتووە وبۆ پەیوەست بوون بە گروپە تیرۆریستەکان چوون بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین .

سەرپەیڤ