ئادار 09, 2019 18:37 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکان گەیشتە حەفدەهەمین شەممەی خۆی

لە حەفدەهەمین شەممەی ناڕەزایەتی بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی فەرانسە، هێلەک زەردەکان جاڕێکی تر لە شەقامەکانی ئەم وڵاتە خۆپێشاندانیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گیڕانەوە لە میدیاکانی فەرانسی ، هێلەک زەردەکانی ناڕازی پاشنێوەروی ئەمڕۆ شەممە لە شەقامەکانی پاریس کۆبوونەوە وڕێپیوانی خۆیانیان  دەسپێکرد. نارازیان درۆشمی خۆپیشاندانی ئەم حەوتەیە کە لەگەڵ دوایین ڕۆژی گەڵاڵەی وتووێژی نیشتمانی "ئیمانوئیل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرانسە بۆ کۆنترۆڵی ناڕەزایەتیەکان هاوڕەوت بووە ، " بێ دەنگ نەبووین" یان  ڕاگەیاندووە.خۆپیشاندان لە شارەکانی تری فەرانسە لەوان ستراسبورگ ، لیل ، ماسی ، بوردو، تولوز ولیون یش خەریکی بەڕێوە چوونە . فەرمانبەرانی پۆلیسی فەرانسەیش لە دەوروبەری ناڕازیان جێگیر بوونە. دوابەدوای برینداربوونی فرەتر لە ٢٠٠کەس بەهۆی کەڵک وەرگرتنی پۆلیسی فەرانسە لە چەکی مەترسیداری بەناو " فلش بال" لە سەرکوت کردنی ناڕازیان لە خۆپێشاندانی حەوتەکانی ڕابردوو ، کومیساریای باڵای مافی مرۆی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕٶژی چوارشەممە ، خوازیاری توێژینەوە لەم بارەوە بوو. شارەداری فالسبورگیش ئەمڕۆ شەممە لە نامەیەکدا کەڵک وەرگرتنی پۆلیسی ئەم شارە لە فلش بالەکانی لە سەرکوت کردنی ناڕازیان، ی ، قەدەغە کرد.  

سەرپەیڤ