ئادار 09, 2019 19:29 Asia/Tehran
  • هەوڵی دێموکراتەکانی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی ترامپ

میدیاکان لە هەوڵی نوێی دێموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ بڵاوکردنەوەی گشتیی ڕاپۆرتی دۆسیەی هەڵبژاردەیی ترامپ هەواڵیان دا.

ماڵپەڕی ئینترنیتی واشنتۆن ئاگزمینر ڕاپۆرتی دا، سەرۆک دێموکراتەکانی شەش لێژنەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە بەیان نامەیەکی هاوبەش لە ڤیلیام بار" دادئەستینی گشتیی ئەمریکا داوایان کرد ، ئاکامی توێژینەوەکانی ڕابیرت  مولربەرپرسی   دۆسیەی تەبانی 'ترامپ لەگەڵ ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦ بۆ خەڵک وکۆنگرە بڵاوبکاتەوە. لەم بەیان نامەیە دا هاتوو: هەربەو جۆرە کە وەزاڕەتی دادئەستێنی لە دووساڵی ئەم دواییە پێشانی داوە، سیاسەتەکانی ئەم وەزاڕەتخانەیە ئیزن ئەدات کاتێک کە بەرژەوەندی نیشتمانی ئیجاب بکات، وردیاتی توێژینەوە لەقاو بدرێت. لەم بەیان نامەیە دا هەروەها هاتووە: ئێستاکەیش بیر وهزری گشتیی پیویستی بە وە یە کە بەشێوەی دروست لە هەرجۆرە توێژینەوەیەک کە بە تاوانبار یا بیبەری کردنی ترامپ وئەرکانی هەڵبژاردەیی ناوبراو پێوەندی هەیە ، ئاگاداربکرێتەوە. سەرۆک دێموکراتەکانی شەش لێژنەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە بەیان نامەی خۆیدا لە هەموو ئەندامانی کۆنگرە بریتی لە دێموکرات وکۆماری خوازەکان داویان کرد لەم مافەی بیروهزری گشتیی پشتیوانی بکەون وپەیوەست بن بەم بەیان نامەیەوە. ڕابیرت مولیر لیپێچەری " بازپرس" تایبەتی دۆسیەی هەڵبژاردەیی دۆنالدترامپ  سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دەسپێکرانی توێژینەوەکانی خۆی هەتا ئێستاکە، لەدژی ٣٧ کەس وڕێکخراوە تاوانەکانیانی لابردووە. مولیر بە تازەیی ڕاجیر ستون دوستی ساماندار وپشتیوانی ماڵیی ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی بە تاونای هەوڵ بۆ دانی بەرتیل بە شایەتانی دۆسیەی هەڵبژاردەیی ترامپ ، دەسگیرکردووە.

سەرپەیڤ