ئادار 14, 2019 14:46 Asia/Tehran
  • سێنا، بڕیارنامەی کۆتایی ھێنان بە بەشداریی ئەمریکا لە شەڕی یەمەنی پەسەند کرد

سێنای ئەمریکا بڕیارنامەیەکی بۆ کۆتایی ھێنان بە ھەرچەشنە بەشدارییەکی سوپای ئەمریکا لە شەڕی یەمەنی پەسەند کرد.

سێنای ئەمریکا کە لە ژێر ڕکێفی پارتی کۆماریخوازانی ئەم وڵاتەدایە، ڕۆژی چوارشەممە بڕیارنامەیەکی بە ٥٤ دەنگی ئەرێنی لە بەرامبەر ٤٦ دەنگی نەرێنی دا پەسەند کرد کە بە گوێرەیەوە پشتگریی ئەمریکا لە عەرەبستان لە شەڕی یەمەن کۆتایی پێ دێت.

پەسەند کرانی ئەم بڕیارنامەیە بەرنگار بوونەوەیەکە لە ھەمبەر سیاسەتەکانی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر عەرەبستاندا.

بڕیارنامەکەی سێنا بە نیازی کۆتایی ھێنان بە ھەرچەشنە بەشدارییەکی سوپای ئەمریکا لە شەڕی دژ بە یەمەنە بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت لە کۆنگرێس، لەوانە پشتگری کردن لە ھێرشی ئاسمانیی عەرەبستان لە پێکانی ئامانجەکانە. عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

 

سەرپەیڤ