ڕووسیاش ئاسمانی خۆی بەسەر فڕینی فوئینگی 737 مەکس -8 داخست
سەرۆکی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی ڕووسیا، باسی داخرانی ئاسمانی ئەم وڵاتەی کرد بەسەر فڕۆکەی بوئینگی 737 مەکس 8 دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەلکساندر نرادکو، سەرۆکی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە وتی : ئەم ڕێکخراوەیەی ڕووس ئاویاتسیا، لە ڕێگەی کەناڵەکانی پێوەندی خۆی ڕێکخراوەی فرۆکەوانیی وڵاتە جۆربەجۆرەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە سنووری ئاسمانیی فدراسیۆنی ڕووسیا لەسەر بوئینگی 737 مەکس - 8، هەتا ڕاگەیاندنی دواتر داخراوە.
بەریتانیا، چین، ئوسترالیا، ئەفریقای باشوور و ئەرژەنتین لە یەکەم وڵاتانێک بوون کە بەکارهێنرانی ئەم فڕۆکەیەیان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ، قەدەغە کرد بوو.
دوای گرتنەبەری بریاری هاوچەشن لەلایەن وڵاتانی دیکەی ئەورووپی، لەوان کۆماری ئیرلەند، ئاڵمانیا، ئیتالیا، ئوتریش و هوڵەندا، ئاژانسی ئاسایشی فڕینی یەکێتی ئەورووپا بڕیاری ھەڵپەسەردنی گەشتی ئاسمانیی بازرگانیی فڕۆکەکانی بوئینگی 737ی مەکس، ریزی هەشت و نۆ لە هەموو وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکێتییەی دەرکردووە.
ئیمارات، تورکیا، کوێت و عومانیش لەو وڵاتانەن کە بڕیاری پێشگرتن بە بەکارهێنرانی ئەم فڕۆکانەیان داوە.