ئادار 15, 2019 12:36 Asia/Tehran
  • لێژنەی ئێرانی لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پێگەی ژن بایکۆتەکانی ئەمریکای ئیدانە کرد

لێژنەی بەڕێکراوی ئێران بۆ کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پێگەی ژن لە نیۆیۆرک بە بەشداری لە کۆبوونەوەکان و کۆمیسیۆنە دوولایەنە و چەن لایەنەکان، بایکۆتە زاڵمانەکانی ئەمریکای دژ بە ئێران ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران، لێژنەی بەڕێکراوی ئێران بۆ  کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پێگەی ژن لە نیۆیۆرک بە ئامادە بوون لە  کۆوبوونەوەکان و  کۆمیسیۆنە دوولایەنە و چەن لایەنەکان، داوای لە نوێنەرانی پەرلەمانەکانی وڵاتانی دیکە کرد تا  پوتانسییەلی یاسادانان  بۆ بەرەنگاربوونەوەی بایکۆتە زاڵمانەکانی ئەمریکا دژ بە وڵاتانی سەربەخۆ بەکار بێنن.

نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بە پێداگری لە سەر دەسەڵاتی بەرفرەوانی  سیستەمەکانی پەرلەمانی و یاسادانەر لە بواری بەرەنگاربوونەوەی بایکۆتە یەکلایەنە و نایاساییەکان ، داوایان لە نوێنەرانی وڵاتانی دیکە کرد بەرامبەر بە یەکلایەنە خوازییەکانی ئەمریکا ڕاوەستن.

هەروەها لە ڕاپۆرتی نوێنەرانی بەڕێ کراوی ئێران بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆبوونەوەی پێگەی ژن هاتووە: کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ئەمساڵ چلەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی خۆی کردە جەژن کە بەردەوام دەسراگەیشتنی هەموو شاروومەندانی بەتایبەت ژنان و منداڵان بە داکۆکی کۆمەڵایەتی هەم لە یاسای بنەڕەتیی خۆیدا، هەم لە سیاسەتە گشتییەکانیدا وهەروەها لە  بەڵگە واوەدەستییەکان و  یاساکانی ناوخۆی لەبەرچاو گرتووە.

کۆمیسیۆنی پێگەی ژنی ڕێکخراوی نەتەوەکان ناوەندێکی سەر بە ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ئەم ڕێکخراوەیە دێتە ئەژمار.

ئەم کۆمیسیۆنە هەموو ساڵێ کۆبوونەوەیەکی ١٠ ڕۆژە لە بینای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک بەڕێوە دەبات بۆ لێکدانەوەی ڕادەی پێشکەوتن و بەرەوپێشەوە چوون لە بواری یەکسانی نێوان ڕەگەزەکان، دیاری کردنی کێشە و گێچەڵەکان، دانانی پێوەر و ستانداردی جیهانی و فۆرمول بەندیی سیاسەت و پلانگەلێک بۆ برەوپێدانی یەکسانی ڕەگەزی و پێشکەوتنی ژنان لە سەرانسەری جیهان.

سەرپەیڤ