ئادار 15, 2019 17:53 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی ترەمپ بۆ پەسەند کرانی نرخنامەی قورس بەسەر شمەک وکاڵای ئەورووپی

سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیرلەند هەڕەشەی کرد ئەگەر یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ واشینگتۆن وتووێژی بازرگانی نەکات، ئەمریکا تەعرفەیەکی قورس بەسەر کاڵاکانی ئەورووپی دادەسەپێنێ .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ لئوو واردکار  سەرۆک وەزیرانی کۆماری ئیرلەند، لە واشینگتون، دەستی دایە هەڕەشەکردنی یەکێتیی ئەورووپا  و وتی  : ئەورووپییەکان دەبێ لەگەڵ واشینگتۆن وتووێژ بکەن.

ترەمپ لە درێژەش  دا وتی  :  ئەگەر وانەبێ  ئەمریکا  کارگەلێک دەکات کە ئەورووپا بەرەوڕووی  دواهاتی نالەباری  ئابووری دەکاتەوە  . 

ترەمپ وتیشی : یەکێتیی ئەوروپا لە دەوڵەتەکانی  پێشووی ئەمریکا لەوتووێژی بازرگانی لەگەڵ واشینگتۆن خۆی بواردووە و هەڵس و کەوتی زور نادادگەرانە لەگەڵ ئەمریکای هەبووە.

ترەمپ کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا واتە برگزیتیشی  بە هۆی ڕووخانی زۆرێک لە وڵاتان زانی و وتیشی : جێگەی شەرمە کە ئەم پرسە دەبێ ئاوا بەرەوپێش بڕوات.

ترەمپ  هەروەها  یەکێتیی ئەوروپای بە بەرپرسی شکستی  وتووێژەکانی برگزیت زانی.

سەرۆکی ئەمریکا تائێستا چەند جار  داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کردووە بۆ کۆتایی دان بە کەمبوونی بازرگانی ئەمریکا لەگەڵ ئەم یەکێتییە، لەگەڵ واشینگتۆن وتووێژ بکات.

واشینگتون  هەڕەشەی کردووە کە ئەگەر ئەم ڕەوشەی ئێستا هەروا درێژەی هەبێت،  لە گەیشتنی هەندێ  کاڵای ئەورووپی لەوان ئوتوموبیلی ئاڵمانیای پێشگیری کردووە  یان لەسەر هاوردەکانیان تەعرفەی قورس دادەسەپێنێ.

سەرپەیڤ