ئادار 15, 2019 21:34 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وڵاتە ئیسلامییەکان لە حاند تاوانکاری ترۆریستی لە نیوزیلەند

تەقەکردنی مەرگهێنەر لە مزگەوتەکانیی نیوزیلەند و لە خاک و خوێن گەوزێندرانیی موسولمانەکان لەم وڵاتە دا بەڕەوڕووی کاردانەوە بەربڵاوەکانیی جیهانی و بەتایبەت کاربەدەستانی سیاسی وڵاتە ئیسلامییەکان بۆتەوە .


وەزیری دەرەوەی ئەندۆنزیا وێرای شەرمەزار کردنیی ئەم پەلامارە ترۆریستییە، ڕایگەیاند کە سێی کەس لە شارومەندانی ئەندۆنزیایی بە هۆی ئەم پەلامارە گیانی خۆیان لە دەست داوە. باڵوێزی ئەندۆنزیا لە نیوزیلەندیش گوتی: هەوڵ بۆ دیاریکردنیی شووناسی کوژراوانی ئەگەری شارومەندانیی ئەم وڵاتە لە کرایست چێرچ درێژەی هەیە. لەم شارەی نیوزیلەند دا ٣٣١ شارومەندی ئەندونزیا دەژین کە ١٣٤ کەسیان خوێندکار و قووتابین.

گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش کردەوەی ترۆریستی لە نیوزیلەندی بە دڕندانە زانی و لە دەوڵەتی نیوزیلەند داوایکرد بە ناسکردنیی خێرای هۆکارانی ئەم کردەوە ڕەگەز پەرەستانە، وێڕای بەڕێوە بردنیی دادگەری و بە دوور لە هەر چەشنە چاوخشاندنێک، لەگەڵ ئەوان دا هەڵسو کەوت بکات. بەهرام قاسمی جەختیکرد: هەرکردەوەیەکی ترۆریستی لە هەر شوێنێک و لە لایەن هەرکەسێک و بە هەر بیانوو و خوولیایەک بەڕێوە بچێت دەبێ لە لایەن هەموو وڵاتانەوە شەرمەزار بکرێت و دەوڵەتەکان ئیزن نەدەن ڕەوتەکان و بیرو هزری ڕەگەز پەرەست و دژە ئیسلامیی ئاسایش و هێوری شارومەندانی وڵاتان بخەنە مەترسییەوە.  

"ئیبراهیم کالین"، گوتە بێژی "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"،سەرۆک کۆماری تورکیا لە توئیتەری خۆی  دا پەلاماری "فاشیستی و ڕەگەز پەرەستانە" لە نیوزیلەندی شەرمەزار کرد و نووسی: ئەم پەلامارە سەلماندی دوژمنایەتی و ڕق وقین لە حاند ئیسلام و موسولمانەکان بە چ ڕادەیەک گەییشتووە. ئەنوەر ئیبراهیم ، ڕێبەریی گەورەترین پارتی هاوپەیمانیی دەستەڵاتداری مالێزیایش ڕایگەیاند لەم کردەوە ترۆریستییە دا شارومدنێکی مالێزیا بریندار بووە.
 

هەر لەم حاڵە دا"کەمال فاروقیری"، دامەزرێنەری لیژنەی"هەموو موسلمانانی هێندستان" کە ناوەندێکی نادەوڵەتی پێکهاتوو لە بلیمەتانە، بە شەرمەزارکردنیی ئەم پەلامارە ترۆریستییە، گوتی: ڤایروسێکی دژە ئیسلامی لە ئاست جیهان دا خەریکە پەرەدەستێنێ."وەحیدۆڵڵا وەیسی"، باڵوێزی ئەفغانستان لە ئۆسترالیا، نیوزیلەند و فیجییش لە توئیتەری خۆی دا نووسی: سێی شارومەندی ئەفغانستان لەم پەلامارە دا بریندار بوون. بیری من بەلای بنەماڵەکانی ئەم شارومەندانەیە."محەممەد فەیسەل"، گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستانیش وێرای شەرمەزارکردنیی ئەم پەلامارە لە توئیتەر دا لە هەشتەکی"پاکستان دەژی ترۆریسم" کەڵکی وەرگرتووە.

خەڵکی سەرانسەری جیهانیش لە میدیا کۆمەڵایەتییەکان دا پەلامارە ترۆریستییەکانیی نیوزیلەندیان شەرمەزار کردووە. پۆلیسی نیوزیلەند دوایین ئاماری تێدا چووانیی پەلامارەکانی ترۆریستی بۆ سەر مزگەوتەکانی شاری کرایست چێرچ لە نیوزیلەندیان ٤٩ کەس و ژمارەی بریندارانیان زیاتر لە ٥٠ کەس ڕاگەیاندووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ٤١ کەس لە مزگەوتی ئەلنوور و هەشت کەس لە مزگەوتی لینوودی شاری کرایست چێرچ دا کوژراون .

 

سەرپەیڤ