ئادار 16, 2019 08:22 Asia/Tehran
  • فڕینی بۆمبهاوێژی ئەتۆمیی ئەمریکا لە نزیک سنوری روسیا

بۆمبهاوێژی ئەمریکیی بویینگی بی 52 لە سنووری روسیا لە ناوچەی باڵتیک نزیکبووەوە .

بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک ، بە گوێرەی مانتۆرینگی Plane Radar، بۆمبهاوێژی ستراتژیکی بویینگی B-52H،  هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە سنووری روسیا لە ناوچەی باڵتیک نزیکبووە . راپۆرتکراوە کە ئەم بومهاوێژە دەتوانێ چەکی ئەتۆمی هەڵگرێ .

بویینگی B-52H لە سنووری پۆڵندا تێپەڕی و لە ناوچەی کالینینگراد نزیکبووەوە . ئەم بۆمبهاوێژە لە بەرزایی هەشت هەزار میتریی هاتە فڕین .

لەم دواییانەدا گەشت و فڕینی فڕۆکە و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بیانی لە نزیک سنوور و ناوچە سەربازیەکانی روسیا بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە .