ئەنجوومەنی ئاسایش پەلامارە تیرۆریستیەکەی نیوزیلەندی شەرمەزار کرد
ئادار 16, 2019 08:53 Asia/Tehran
ئەنجومەنی ئاسیاشی رێکخراوی نەتەوەکان ، دوانیوەڕۆی هەینی لە بەیاننامەیکدا، پەلاماری تیرۆریستیی بۆسەر دوو مزگەوت لە نیوزیلەندی بە توندی شەرمەزار کرد .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، ئەنجومەنی ئاسایش لەم بەیاننامیەدا هاوخەمیی قوڵی خۆی لە گەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ئەم پەلامارە تیرۆریستیە راگەیاند و سەرەخۆشیی کرد لە گەل و حکومەتی نیوزیلەند .
رۆژی هەینی لە شاری کرایست چارچ لە نیوزلەندا چەند کەسێکی نەناسراو بەشێوەیەکی سەیر هێرشیان کردە دوو مزگەوت و دەستڕێژی گولـلەیان لە نوێژخوێنان کرد کە بە هۆیەوە 49کوژراون و 50 برینداربوون.
تا ئێستا زۆرێک لە وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ئەم توانکاریە دڕندانەیان شەرمەزار کردووە .