ئادار 16, 2019 16:38 Asia/Tehran
  • درێژەی هەڕەشە وگوڕەشەی واشنتۆن لە دژی دیوانی نێودەوڵەتی سزا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ، جاڕێکی ترهەڕەشەی کرد لە دیوانی نێودەوڵەتی سزا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما " مایک پمپئۆ " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی هەڕەشەی کرد واشنتۆن تەگبیری تەمیکارانەی لە دژی دیوانی نێودەوڵەتی سزا جێ بە جێ کردووە وهەموو کەسانی دەخیل لە توێژینەوەکانی شیمانەیی لەدژی سەربازانی ئەمریکایی لە شەڕی ئەفغانستان یا وڵاتانی تر لەدانی ڤێزای ئەمریکا بێوەری دەکات. پمپئۆهەرلەوحاڵەدا لە ڕاگەیاندنی ئەمەکە چ کەسانێک یا چ ژمارەیەک  کەوتوونەتە بەر تەگبیری تەمێکارانەی ئەمریکا ، خۆی بوارد. سەرەتای نوامبەری ساڵی ٢٠١٨ " فاتو بن سودا " دادئەستێنی دیوانی نێودەوڵەتی سزا ڕایگەیاند بوو لە قازیەکانی ئەم ڕێکخراوەیە داوادەکات، ئیزن بدەن توێژینەوەیەکی دادەڤانی لەمەڕ بابەتەکانی شیمانەیی جەنایەتەکانی جەنگی کە سەربازانی ئەمریکایی لە شەڕی ئەفغانستان توشی بوونە ، ئەنجام بدرێت. دیوانی نێودەوڵەتی سزا ، ڕێکخراوەیەکی دادەڤانیە کە بەرپرسایەتی پیداچوونەوە بەسەر دۆسیەی جەنایەتەکانی جەنگی ودژە مرۆڤایەتی لەئەستۆی دایە. کۆشکی سپیی سێپتەمبەری ڕابردوو ، لە پەلامارێکی بێ وێنە بۆسەر ئەم سەرچاوە دادەڤانیە نێودەوڵەتیە ، قازیەکان ودادئەستێنەکانی ئەم ڕیکخراوەیە هەڕەشەی کرد ئەگەر بێتۆ لە دژی سەربازانی ئەمریکایی یا ئیسراییلی چالاکی بکەن لە لایەن واشنتۆنەوە بایکۆت دەکرێن.

سەرپەیڤ