ئادار 16, 2019 17:59 Asia/Tehran
  • پیداگری ڕێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان لەسەر لەناوبردنی تۆکمە وتەواوی ئەم چەکانە لە جیهان

سکرتێری گشتیی ڕیکخراوی قەدەغەی چەکداماڵینی شیمیایی ، هاوکات لەگەڵ ساڵوگەڕی بومبارانی هەڵەبجە ، خوازیاری دڕێژەی هەوڵ بۆ لاچوونی تۆکمە وتەواوی ئەم چەکانە لە جیهان بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " فرناندوئاریاس " سکرتێری گشتیی ڕیکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان ئەمڕۆ شەممە ١٦ی مارسی ٢٠١٩ بە بۆنەی ڕێزگرتن لە ساڵوگەڕی بومبارانی شیمیایی هەڵەبچە بە دەس ڕژیمی پێشووی عێراق، لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : ئەم ڕوداوە دڵتەزینە ، مەرگەهێنەرەترین حاڵەتی کەڵک وەرگرتن لە چەکە شیمیاییەکان لە دژی کەسانی سیڤێل لە مێژوویە. ئاریاس وتیشی: ١٦ی مارس ٣١ساڵ لەمەوپێش لە وەها ڕۆژێکدا ، چەکە شیمیاییەکان گیانی هەزاران قوربانی بێ تاوانی لە شاری هەڵەبجە گرت ومیراتی دەردو ئیش وکەسەر بۆ بەجێ ماوان ، بنەماڵەکان وکۆمەڵگەی ئەوان بە جێ هێشت. بە پێی ئەم بەیان نامەیە ، ڕێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان ویڕای دەربڕینی هاوخەمی قۆلی خۆ ی لەگەڵ کاربەدەستان ودانیشتوانی هەڵەبجە ، بەڵینی دا کە بە هەوڵەکانی خۆی بۆ بنەبڕ کردنی هەڕەشەی ئەم چەکە کارەسات بارە ، درێژە بدات. بۆمبارانی شیمیایی هەڵەبجە لە ١٦ی مارسی ساڵی ١٩٨٧ کە بە قەڵاچووی حەڵەبجە یا هەینی خویناویش ناسیندراوە، لانی کەم پێنج هەزار شەهید وحەوت هەزار برینداری لێکەوتەوە. ئەم کردەوەیە ، بەرەکوژی ڕژێمی سەدام ڕاگەێندراو ولە ڕۆژەکانی کۆتایی شەڕی داسەپاوی عێراق لە دژی ئێران ئەنجام بوو. دەوڵەتەکانی رۆژئاوایی لەوان ئەمریکا ، بەریتانیا وئاڵمانیا ، لە پشتیوانانی سەرەکی ڕژێمی سەدام تەنانەت لە دابین کردنی مادەو تەکنۆلۆژیای بەرهەم هێنانی چەکە شیمیاییەکان بوون.