ئادار 16, 2019 18:28 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی

میدیا فەڕەنسییەکان ڕایانگەیاند، "هێلەگ زەردەکان" لە هەژدەهەمین شەممەی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی لەژێر ناوی "ئولتیماتۆم" سەرلەنوێ هاتنەسەر شەقامەکانی پاریس .

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی "فرانس ئینفۆ"؛ چەند سەت ناڕازی بزووتنەوەی دژە سەرمایەداری ناسراو بە گرووپی "هێلەگ زەردەکان" رۆژی شەممە جارێکی دیکە گردبوونەوەیەکی ناڕەزامەندانەیان لەژێر ناوی "ئۆلتیماتۆم" لە شوێنە جیاجیاکانی پاریس بۆ وێنە شەقامی شانزە لیزە دەس پێ کرد، بڕێک گرفت و کێشە خەریکە دێنەدی و هێزەکانی پۆلیس لەهەوڵدان پێش بە قووڵبوونەوەی ئەو کێشە و گرفتانە بگرن.

بەپێی ڕاپۆری ئەو کەناڵە هەواڵییەی فەڕانسە، لە چەند شاری دیکەی ئەو وڵاتە بریتی لە بۆردوۆ، دیژون، کان و مون پۆلیەش گردبوونەوەو خۆپێشاندان خراوەتەنێو بەرنامە.

کەناڵی هەواڵیی "ئێل سی ئەی" فەڕانسەش نووسی؛ لە هەژدەهەمین حەوتەی ناڕەزایەتییەکان، هێلەگ زەردەکان جارێکی دیکە هاتنەسەر شەقام . دەگوترێ ئەو خۆپێشاندانانە لە چەندین شاردا بەڕێوە دەچێ.

خۆپێشاندانی هێلەگ زەردەکان لە فەڕانسە لە١٧ی نۆڤمبەری٢٠١٨وە سەرەتا لەکاردانەوە بە سیاسەتە ئابوریەکانی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەتایبەت لەبواری سوتەمەنی و پیتاک دەس پێ کرا بەڵام خێرا لایەنی سیاسی بەخۆوە گرت.

بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی فەڕانسە، لە دەسپێکی ئەو ناڕەزایەتییانە هەتا ئێستا، نزیک بە دە کەس کوژراون و ٣٣٠٠کەسیش بریندار بوون یان گیراون.

سەرپەیڤ